بابەتی گرینگ 9, تشرینی یه‌كه‌م 2013

سامسۆنگ بەفەرمی مۆبایلی هۆشمەندی Galaxy Round بەشاشەی چەماوەوە ڕاگەیاند.

144411دوای دەنگۆیەکی زۆر ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ سامسۆنگ بەفەرمی پەردەی لەسەر یەکەم مۆبایلی شاشە چەماوە لادا بەناوی Galaxy Round. لەگەڵ ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەی شاشە چەماوەکەی، مۆبایل گالەکسی ڕاوند شاشەی چەماوە و دوایین پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا لێکدەدات. گالەکسی ڕاوندی تەنک و ڕێک و پێک کە بەهۆی شاشەیەکی ٥.٧ ئینجی پڕ چڕی بەرز و تەنها ٧.٩٩ ملم تەنکی و کێشی ١٥٧ گرام کەش وهەوایەکی توند و تۆڵ و ئەزمونێکی تایبەت دەبەخشێت بە بەکارهێنەر.

دیارە شاشە چەماوەکە سودی لێدەبینرێت بۆ بینینی کات و بەروار و پەیوەندییە لەدەستچووەکان و ئاگانامەکان و ئاستی پاتری بەتەنها لارکردنی مۆبایلەکە و هەروەها کاتێک مۆبایلەکە لە باری نوستن دایە ئەوا داگرتن لەسەر لای چەپی بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەر مۆسیقا لەکاربێت ئەوا بۆ تراکی دواتری دەبات و ئەگەر داگرتنەکەش لەلای ڕاست بێت ئەوا بۆ تراکی پێشتری دەبات.

جێگای ئاماژەیە مۆبایلەکە ئێستا لە کۆریا بەردەستە و تەنها ڕەنگی قاوەی هەیە و بەم زووانەش ڕةنگی تری بەردەست دەبێت و تا ئێستاش هیچ شتێک سەبارەت بەنرخی نەگوتراوە.

چەند وێنەیەک:

ڤیدیۆی ڕیکلامی مۆبایلەکە:

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=UIEExKSjWi4[/youtube]

سەرچاوە iClarified

بۆچونی تۆ