ئای ئۆ ئێس
6, کانوونی یەکەم 2013
خەڵاتی نەختی بۆ ئەو کەسەی بتوانێت iOS7 جەیلبرەیک بکات!
ئایا ئای ئۆ ئێس ٧ جەیلبرەیک کراوە؟ بێگومان نەخێر! ئەگەر تۆ یەکێکی لەوانەی کە دەتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارە بکەیتە بەڵێ ئەوا بزانە خەڵات چاوەڕێتە و تاکە هۆش لە پشت کردنەوەی پێگەی isios7jailbrokenyet.com بریتییە لە کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە و پاشان پێدانیەتی بەو کەسەی کە دەبێتە یەکەم کەس جەیلبرەیکی ئای ئۆ ئێس ٧ بکات و بێگومان هەر لەم پێگەیەوە خەڵکان دەتوانن پارە ببخەشن بۆ ئەوەی پارەکە زیاد بکەن و ببێتە هۆیەک بۆ سەرەنج ڕاکێشانی ئەوانەی ئەو کارەیان لەدەست دێت.
شایەنی باسە تا چرکە ساتی ئەم نوسینە بڕی پارەکە گەیشتۆتە ٣٤٤٣ دۆلار و ئێوەش دەتوانن پارە ببخشن و بڕەکەی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی لەم سۆنگەیەوە جەیلبرەک ڕابگەیەندرێت و هەمووان لە دەست کۆت و بەندەکانی ئەپڵ ڕزگاریان ببێت. پارەی خەڵاتەکە دەبەخشرێتە ئەو گەشەپێدەرە یان گەشەپێدەرانەی کە بتوانن جەیلبرەیکێکی سەرچاوە کراوە بۆ ئای ئۆ ئێس ٧ بڵاوبکەنەوە.
مەرجەکانی بردنەوەی ئەم خەڵاتە ئەمانەی خوارەوەن:
١- پێوستە جەیلبرەیکەکە پشتگیری ئایفۆن ٤ ئێس و ٥ و ٥ ئێس و ٥ سی بکات.
٢- پشتگیری دواین وەشانی ئای ئۆ ئێس بکات کە لە ئێستادا ٧.٠.٤ـە.
٣- پێویستە جۆری جێگیر(untethered) بێت و ئاسان داببەزێت و خەڵکانی ئاست ناوەند بتوانن دایبەزێنن.
٤- بە شێوەیەکی گشتی بڵاوبکرێتەوە و خۆڕایی و بێ بەرامبەر بێت.
٥- لەسەر بنچینە و تایبەتمەندییەکانی Open Source Initiative) OSI ) بڵاوبکرێتەوە.
بۆ چی ئەوان ئەوە دەکەن؟
” ئێمە بە توندی باوەڕمان وایە کە دەبێت بەکارهێنەران ئازادی ئەوەیان هەبێت کەوا بتوانن ئامێرەکانیان کۆنتڕۆل بکەن. ئێمە جەیلبرەیکێکی سەرچاوە کراوەمان دەوێت بۆ ئای ئۆ ئێس ٧ و پێدانی ئەو دەسەڵاتەیە بە بەکارهێنەران کەبتوانن ئەوەی ئەوان ئارەزووی دەکەن لەسەر ئامێرەکانیان دایبەزێنن و لێکۆڵینەوە لەوکۆدانەی کە ئەوان بەکاری دەهێنن بۆ کردنی ئەم کارە بکەن. هەروەها جەیلبرەیک گرنگە بۆ دڵنیاکردنەوەی ئەوەی کە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بتوانن بە ئاسانی ئامێرەکانیان بەکاربهێنن. هەر لەبەر ئەوە ئێمە ئەم خەڵاتەمان دانەوە بۆ ئەو کەسەی کە دەبێتە یەکەم کەس ئەم کارە بکات.”
بە بێگومانی ئەم خەڵاتە کاریگەری لەسەر لایەنی مەعنەوی دەرکردنی جەیلبرەیک دەبێـت و ئەمە لە کاتێکدا سۆریکی خاوەن و گەشەپێدەری کۆگای سیدیا پێی وایە ئەم جۆرە ڕێگایە بیرۆکەی ” شتێکمان دەوێت بۆ ئەوەی ئامێرەکانمان تەواو بکەینەوە” دەگۆڕێت بۆ بیرۆکەی ” پارەم دەوێت”!
ئێوە ڕا و بۆچونتان چییە لەسەر ئەم خەڵاتە؟ لەخوارەوە لە بەشی کۆمێنتەکان بیرۆکەکانتان هاوبەشی پێ بکەن.
سەرچاوە iDownloadblog + iPhonedevar
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
سڵاوتان لێبی و دەستتان خۆشبی، بێگومان هەموو بەکارهێنەرانی iOS لە چاوەڕوانی هاتنی جەیلبرێکن، چونکە بەسەبەبی داخراوی سیستەمەکە ناتانرێ Costumizationـی تێدا بکرێ، بەڵام شتی نایاسایی زۆریش لە جەیلبرێکدا هەیە کە بە زەرەری ئەپڵ تەواودەبن.
بێگومان شتی نایاسای زۆری بەدواوەیە بەڵام ئەو کەسانەی کە لە پشتی جەیلبرەکن بە هەموو شێوەیەک دژی ئەم کارەن و ئەوانیش نایانەوێت بەرنامەی کراک کرا و کڕینی ناوخۆیی و ئەوانە هاک بکرێن… سوپاس بۆ لێدوانەکەت.
من هەرچەندە بەکارهێنەری ئەندرۆیدم , بەڵام بەراستی بەتەمام بیکەم بە ئایفۆن چونکە ئایفۆن خزمەتگووزاری و تایبەتمەندی زۆر زیاتری تێدایە , وە هیوادارم سەرکەوتوو بن لەو کارەیان