ئینتەرنێت
15, كانونی یهكهم 2013
ۆردپرێسی ٣.٨ وەشێندرا + چی نوێ هەیە؟
لە ڕۆژی ١٣ی ١٢ WordPress.org وەشانی ٣.٨ی ۆردپرێسی بە ڕوکارێکی مۆدرێن و نوێ وەشاند کە کۆمپانیا بە جوانترین نوێکاری تا ئێستا کردبێتیان ناوزەند دەکات. لەم بەستەرەوە دەتوانیت دایبگریت (WordPress.org/Download) و قەبارەکەی تەنها ١.٦ مێگابایتە. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێکن لەو نوێکاریانەی کە لەم وەشانەدا کراون:
١- Modern aesthetic: وەشانە تازەکەی ۆردپرێس ڕوکارێکی ڕوون و بەیەکەوەلکاوی هەیە کە سادەی و مۆدێرنی تەواو سەرەنجت بۆلای خۆی دەکێشێت.
٢- Clean typography: تایپفەیسی سانز کە خۆی لەخۆیدا سەرچاوەکراوەیە و نوسین و دەقی هاوڕێیانە و ڕوونی بەخشیوەتە وەشانە نوێکەی ۆردپرێس و بۆ هەر دوو دیسکتۆپ و مۆبایل بەتەواوی گونجاوە.
٣- Refined contrast: چاککردن و پاڵاوتەکردن و زیادکردنی ڕةنگە ڕەشەکەی و گەورەکردنی فۆنت وای لە دیزاینە نوێکە کردووە کە گونجاو وهاوڕێیانە بێت بۆ خوێندنەوە و سەرەنج دان.
٤- High definition at high speed: لەم وەشانەدا ۆردپرێس پڕ چڕی بەرزە و لەوپەڕی خێرایدایە بەهۆی پشت بەستنی بە ئایکۆنی بنچینەکراو بە ڤێکتەر و گونجاندنیان بۆ گەورەبوون و بچوکبوون بە پێی قەبارە و ڕوونی شاشەکان.
٥- Admin color schemes: لەمەودوا پەڕی بەڕێوەبەرایەتی ۆردپرێس ٨ ڕەنگی تری لەخۆی گرتووە کە لە ڕووپەڕی پڕۆفایەلەکەت دەتوانرێت ببینرێن و بگۆڕدرێن.
٦- Refined theme management: چاککردنی بەشی بەڕێوەبەری ڕووکارەکان و ڕێگەدان بە گەشتکردنێک بەناو ڕ,وکارەکان بە خێرایی و دانانی دووگمەی ئاراستەکانی سەر کیبۆرد بۆ ئاڵوگۆڕ لە نێوان ڕووکارە دانراوەکان.
٧- Smoother widget experience: لەمەودوا ڕووپەڕی ویدێتەکان بەشێوەی پۆل پۆل دەبینیت و ڕێزکردنەکەیان مۆدێرنتر و ئاسانترە بۆ دەست گەیشتن وەک لە جاران. لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تریش دەگۆڕێت بۆ نمونە لەسەر دێسکتۆپ جیاوازە لە تابلێت.
٨- Twenty Fourteen: ڕووکارێکی تازەیە لەگەڵ ئەم وەشانە تازەدایە و ڕووپەڕی بڵۆگەکەت بۆ وەکو گۆڤارێک لێدەکات و لەبەشی تایبەت بە ڕووکارەکە دەتوانیت زیاتر گۆڕانکاری بکەیت لە شێوەی پێشاندانی.
جێگای ئاماژەیە لە ئێستا ۆردپرێس لە سەڕێژەیەکی زۆری ئامێرەکان کاردەکات و تەنانەت ئەپی تایبەتیش هەیە بۆ بەڕێوەبەردنی. ئەوەی پێوستە بەیاد ئێوەی بخەینەوە ئەوە بوو کە لە وەشانی ٣.٧ی ۆردپرێس لە ٢٥ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ ڕاگەێندرا و واپێدەچێت کە کۆمپانیا پەستانی زۆر بکات بە ڕاگەیاندنی وەشانی ٣.٩ لە مانگی ٢ی ساڵی داهاتوو.
سەرچاوە TNW
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!