وەن پڵەس
21, ئازار 2024
مۆبایلی OnePlus Ace 3V نمایش کرا

ئەمڕۆ وەن پڵەس لە چین نوێترین مۆبایلی نمایش کرد بە ناوی Ace 3V، کە ئەم مۆبایلە تایبەت دەبێت بە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە هاوشێوەی نەوەکانی پێشووتری، بەڵام لە ژێر ناوی OnePlus Nord 4 لە داهاتوودا لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا بەردەست دەبێت.
مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری OLED لە خۆ دەگرێت کە چەماوەیە و ڕوونی 1.5K ـیە بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، لەگەڵ ڕووناکی تاوەکو 2,150 نیت. یەکەمین مۆبایلە لە جیهاندا کە چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 3 لەسەر جێگیر بکرێت. جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x و بیرگەکەی لە جۆری UFS 4.0 ـە. 3 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.
کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX882 و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی لە دەگرێت. بڕوانامەی IP65 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکە دەبێت کە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش کرابێت.
نرخی مۆبایلەکە لە چین بەم شێوەیە دەبێت:
12GB+256GB: $277
12GB+512GB: $319
16GB+512GB:$361
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.