کواڵکۆم 21, ئازار 2024

چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 3 پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد و Wi-Fi 7 دەکات

پاش ڕاگەیاندنی چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3 لە چەند رۆژی ڕابردوودا، کواڵکۆم چیپسێتێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی Snapdragon 7+ Gen 3.

چیپسێتەکە بنچینە کراوە لەسەر قەبارە 4 نانۆمەتری و یەک ناووکی سەرەکی لە جۆری Cortex-X4 بە خێرایی 2.8 گێگاهێرتز و چوار ناووک بۆ کاری قورس بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز و سێ ناووک بۆ کاری ئاسایی بە خێرایی 1.9 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت.

بە پێی وتەی کواڵکۆم، %15 لە ڕووی CPU و %45 لە ڕووی GPU باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی و %5 کەمتر وزە بەکار دەبات. پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات و مۆدێمی Snapdragon X63 5G لەسەر جێگیر کراوە. پشتگیری لە کامێرای 200 مێگاپێکسڵ دەکات، هەروەها پشتگیری لە مۆدێلی زیرەکی دەستکردی Gemini Nano, Baichuan-7B, Llama 2, Zhipu ChatGLM دەکات. یەکەمین کۆمپانیا کە ئەم چیپسێتە بەکار بهێنێت وەن پڵەس دەبێت، هەروەها لە چەند مانگی داهاتووشدا ڕیەلمی و شاڕپ جێگیری دەکەن لەسەر بەرهەمەکانیان.

سەرچاوە 9to5 Google
بۆچونی تۆ