ئای ئۆ ئێس

چۆنیه‌تی جه‌یلبره‌یكی iPhone4S و iPad2 له‌ ڕێگه‌ی ئامێری Absinthe بۆ Windows

به‌ڵێ به‌ڕێزان هه‌روه‌كو به‌ڵێنمان پێدابوون كه‌ بۆ سیسته‌می ویندۆزیش بلاوبێته‌وه‌ ئێمه‌ بۆ ئێوه‌ی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌  كه‌ له‌ كۆتایدا گه‌یشت و ئێستا به‌كاربه‌رانی ئه‌م دوو ئامێره‌ ده‌توانن جه‌یل بره‌یكی ئامێره‌كانیان بكه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئامێری Absinthe ی گه‌شه‌پێدراوی ده‌سته‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی ئایفۆن و گروپی كرۆنیك. به‌ڵێ ئه‌مه‌ هه‌واڵێكی خۆشه‌ به‌تایبه‌تی له‌دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر ئه‌مه‌ گه‌یشت كه‌ له‌ درێژه‌ی بابه‌ت چۆنییه‌تییه‌كه‌ی ده‌ست بخه‌ن و سودی لێ ببینن…

سه‌ره‌تا كه‌ ئایفۆن4ئێس و ئایپاد2وه‌كه‌ت ئه‌پده‌یتی ئه‌م ڤێرشنه‌ نییه‌ لێره‌وه‌ دایبگره‌ و به‌به‌رنامه‌ی ئایتوونس ئه‌پده‌یتی كه‌وه‌ باشان پرۆسه‌ی جه‌یلبره‌یك ئه‌نجام بده‌:

iPhone4S        iPAd2 GSM     iPad2 WiFi

ئه‌گه‌ر ئایتونسیشت نییه‌ لێره‌ داون لۆدی بكه‌:

iTunes 32bit

iTunes 64bit

پاشان بۆ پرۆسه‌ی جه‌یلبره‌یكه‌كه‌ ئه‌م توڵه‌ داونلۆد بكه‌:

http://cache.greenpois0n.com/dl/absinthe-win-0.2.zip

دوای داونلۆدكردن ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بكه‌:

1- ئایفۆن یان ئایپاده‌كه‌ت كۆنێكی تی كۆمپیوته‌ر بكه‌…

2-ئه‌م توڵه‌ی داونلۆدت كردووه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می ویندۆزه‌كه‌تت بیكه‌وه‌ وه‌كو ئه‌م ڕووپه‌ڕه‌ی خوره‌وه‌..

3-كلیك له‌ دووگمه‌ی جه‌یلبره‌یك بكه‌ وشوێن ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بكه‌وه‌ كه‌ له‌به‌رنامكه‌ ئاماژه‌ی پێده‌دات و پاشان ده‌بینیت ئایكۆنی به‌رنامه‌ی Absinthe له‌سه‌ر ڕووی ئایفۆن یان ئایپاده‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت. ته‌نها بیكه‌وه‌ ده‌بیبنیت سه‌فاری ئایفۆنه‌كه‌ت ده‌بێته‌و و پاشان ئایفۆن یان ئایپاده‌كه‌ت ریستارت ده‌بیت دوای هه‌ڵبوونه‌وه‌ی ده‌بینیت ئایكۆنی Absinthe گؤڕاوه‌ به‌ سیدیا و ئێستا ئایفۆنه‌كه‌ت جه‌یلبره‌یك بووه‌ و ده‌توانیت وه‌كو ئامێرێكی جه‌یلبره‌یككراو سودی لێببینیت….

تێبینی: ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی ده‌بێت ئارامت هه‌بیت چونكه‌ هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌یه‌ كاتی ده‌وێت….

ده‌توانن سود له‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ش وه‌ربگرن…

22 كانونی دووه‌م، 2012
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178