ئەندرۆید 2, ئازار 2015

پوختەی کۆنگرەی Unpacked 2015ی سامسۆنگ و زانیاری تەواو لەسەر Galaxy S6 + Galaxy S6 Edge

s6دوێنی شەو کاتژمێر ٨,٣٠ شەو بەکاتی هەولێر – کوردستان، سامسۆنگ کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەناوی Unpacked بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە شاری بەرشەلۆنە گرێدا و بە لادانی پەردە لەسەر دوو ئامێری مۆبایل لە زنجیرەی گالاکسی ئامادەبووانی توشی سەرسامی کرد کە ئەوانیش هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئێس ٦ و گالەکسی ئێس ٦ ئێج بوون.

کۆمپانیا دڵنیایی دا بە هەوادارانی سامسۆنگ کە هەردوو ئامێر باشترین جۆرایەتی لە کامێرا و خێرایی و شاشەیان هەیە بەبەراورد لەگەڵ ئامێرەکانی تری بازاڕ لە ئێستادا و هەر وەکو جەی کەی شین لە کۆنگرە ئاماژەی پێدا کە لە ئێستادا هیچ جۆرە ئامێرێک نییە بەراوردبکرێت بە گالەکسی ئێس ٦.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=6SEfk7RlvSo[/youtube]

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=CnYtWWDor2s[/youtube]

چیرۆکی دیزایینی هەردوو ئامێر لەم ڤیدیۆیە ببینە:

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=raAoYFrIm0I[/youtube]

یەکەم ئامێر: گالەکسی ئێس ٦

galaxy-s6-1-598x337بەکورتی ئەم ئامێرە شاشەیەکی ٥.١ ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی QuadHD کە دەکاتە ١٤٤٤ * ١٥٦٠ پێکسڵ هەیە کە ٥٧٧ پێکسڵ دەکات بۆ هەر ئینجێک. سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکەی گالەکسی ئێس ٦ بە پڕۆسێسەری جۆری Exynosی ٦٤ بتی هەشت ناوکی کاردەکات کە ٢٠% خێراترە لەوەی لەسەر گالەکسی ئێس ٥ بوو. چوار ناوکی یەکەمی ٢.١ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی و ئەوەی تری ١.٥ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی. ڕامی ئەم مۆبایلە لە جۆری دی دی ئاڕ ٤ و ٣ گێگایە. سامسۆنگ کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کاردی ئێس دی هێنا و لەمەودوا گالەکسی ئێس ٦ بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت کە ٣٢گێگابایت و ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتە.

کامێرای پشتەوەی ئەم مۆبایلە ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٥ مێگاپێکسڵە کە هەریەک لە کامێراکان تایبەتمەندی بەرزیان هەیە و خاوەنی عەدەسەی نایابن و تایبەتمەندی HDR لەخۆیان دەگرن بۆ کاتی کەم ڕووناکی و جوانتر گرتنی وێنەکان.

پاتری گالەکسی ئێس ٦ دەگاتە ٢٥٥٠ ملی ئەمپڕ\کاتژمێر و تایبەتمەندی بارگاویکردنی خێرای لەخۆی گرتووە کە ١٥٠% لە گالەکسی ئێس ٥ باشترە و لەماوەی ١٠ خولەکدا بۆ ٤ کاتژمێری کارکردن بارگاوی دەبێتەوە.

پەیکەری گالەکسی ئێس ٦ لە کانزا و شوشە دروستکراوە کە مادەی بەکارهاتوو لەو ئامێرەدا بەگوێرە وتەی کۆمپانیا بە ٥٠% بەهێزترە لەو مادانەی کەلەو ئامێرانەی ئێستا لەبازاڕدا هەن بەکارهاتووە. پشتەوەی گالەکسی ئێس شەش لە گۆرێلا گلاس ٤ دروستکراوە و چواردەورە کانزاییەکەیشی بە ئەلەمنیۆم دروستکراوە. کێشی گالەکسی ئێس ٦ دەگاتە ١٢٨ گرام و ئەستوریەکەی ٦.٨ ملم.

دوایین شت کە ئەو ئامێرە لەخۆی دەگرێت تایبەتمەندی (سامسۆنگ پەی) یە کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پارەدانە کە بەهاوکاری لەگەڵ ڤیزا و ماستەرکارددا لە ئێستادا لە کۆریا و ئەمریکا بەردەستە و ئامانج لێی کێبەرکێکردنە لەگەڵ ئەپڵ پەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکایی.

سەبارەت بە بەردەست بوونی گالەکسی ئێس ٦ ئەوا سامسۆنگ ئاماژەی دا کە سەرتا لە ٢٠ وڵات بەردەست دەبێت و لە ١٠ی مانگی داهاتوو واتە مانگی نیسان دەکەوێتە ئەو ٢٠ وڵاتەوە و پاشان کاردەکەن بۆ فراوانکردنی ئەو بڵاوکردنەوەیە و بەردەست کردنی لە وڵاتی زیاتردا. جێگای ئاماژەیە نرخی دەسپێکردنی فرۆشتین ئەو ئامێرە ٦٥٠ دۆلار دەبێت.

دووەم ئامێر: گالەکسی ئێس ٦ ئێج

galaxy-s6-edge-img2-598x337

بەکورتی گالەکسی ئێس ٦ ئێجیش شاشەیەکی ٥.١ ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی QuadHD کە دەکاتە ١٤٤٤ * ١٥٦٠ پێکسڵ هەیە کە ٥٧٧ پێکسڵ دەکات بۆ هەر ئینجێک و لەملاو پێچاوەیە کە تەنها ئەمە جیاوازیەکەیەتی و بۆ کورتکراوەی بەرنامەکان و دوایین ئاگاهییەکان بەکاردێت لەکاتێک شاشەی سەرکی کوژاوەیە. سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکەی گالەکسی ئێس ٦ ئێج بە پڕۆسێسەری جۆری Exynosی ٦٤ بتی هەشت ناوکی کاردەکات کە ٢٠% خێراترە لەوەی لەسەر گالەکسی ئێس ٥ بوو. چوار ناوکی یەکەمی ٢.١ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی و ئەوەی تری ١.٥ گێگاهێرتز خێراییەکەیەتی. ڕامی ئەم مۆبایلە لە جۆری دی دی ئاڕ ٤ و ٣ گێگایە. سامسۆنگ کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کاردی ئێس دی هێنا و لەمەودوا گالەکسی ئێس ٦ ئێج بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت کە ٣٢گێگابایت و ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتە.

کامێرای پشتەوەی ئەم مۆبایلە ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٥ مێگاپێکسڵە کە هەریەک لە کامێراکان تایبەتمەندی بەرزیان هەیە و خاوەنی عەدەسەی نایابن و تایبەتمەندی HDR لەخۆیان دەگرن بۆ کاتی کەم ڕووناکی و جوانتر گرتنی وێنەکان.

galaxy-s6-edge-img1

پاتری گالەکسی ئێس ٦ ئێج دەگاتە ٢٥٥٠ ملی ئەمپڕ\کاتژمێر و تایبەتمەندی بارگاویکردنی خێرای لەخۆی گرتووە کە ١٥٠% لە گالەکسی ئێس ٥ باشترە و لەماوەی ١٠ خولەکدا بۆ ٤ کاتژمێری کارکردن بارگاوی دەبێتەوە.

پەیکەری گالەکسی ئێس ٦ ئێج لە کانزا و شوشە دروستکراوە کە مادەی بەکارهاتوو لەو ئامێرەدا بەگوێرە وتەی کۆمپانیا بە ٥٠% بەهێزترە لەو مادانەی کەلەو ئامێرانەی ئێستا لەبازاڕدا هەن بەکارهاتووە. پشتەوەی گالەکسی ئێس شەش ئێج لە گۆرێلا گلاس ٤ دروستکراوە بەرگەی شوخت و پێکێشان دەگرێت و چواردەورە کانزاییەکەیشی بە ئەلەمنیۆم دروستکراوە. کێشی گالەکسی ئێس ٦ ئێج دەگاتە ١٢٨ گرام و ئەستوریەکەی ٦.٨ ملم.

دوایین شت کە ئەو ئامێرە لەخۆی دەگرێت تایبەتمەندی (سامسۆنگ پەی) یە کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پارەدانە کە بەهاوکاری لەگەڵ ڤیزا و ماستەرکارددا لە ئێستادا لە کۆریا و ئەمریکا بەردەستە و ئامانج لێی کێبەرکێکردنە لەگەڵ ئەپڵ پەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکایی.

سەبارەت بە بەردەست بوونی گالەکسی ئێس ٦ ئێج ئەوا سامسۆنگ ئاماژەی دا کە سەرتا لە ٢٠ وڵات بەردەست دەبێت و لە ١٠ی مانگی داهاتوو واتە مانگی نیسان دەکەوێتە ئەو ٢٠ وڵاتەوە و پاشان کاردەکەن بۆ فراوانکردنی ئەو بڵاوکردنەوەیە و بەردەست کردنی لە وڵاتی زیاتردا. جێگای ئاماژەیە نرخی دەسپێکردنی فرۆشتین ئەو ئامێرە ٦٥٠ دۆلار دەبێت.

[divider]

سەبارەت بە سیستەمی هەردوو جۆر مۆبایلەکە ئەوا پشتیان بە دوا وەشانی سیستەمی ئەندرۆید ناسراو بە لۆلی پۆپ بەستووە و بیریشمان نەچێت گۆڕانکاریەکی زۆریان لە لۆنچەری خۆیان ناسراو بە Touchwiz کردووە و دەیان گۆڕانکارییان لە دیزایینەکەی ئەنجامداوە.

وێنەگەیەک لە وێنەکانی هەردوو ئامێر سەیربکە

بۆچوونەکان
  • دیاری شێرزاد

    دەستخۆش کاک سەردار ماندوونەبیت، بەڕاستى بابەتەکەت بە شێوەیەک نووسیوە کە خوێنەر سەرسام دەکات. دووبارە دەستخۆش.

    • سەردار عبدالله

      زۆر سوپاس دیاری گیان، ئیدی پەرۆشیمان بۆ گەیاندنی زانیارییەکان وامان لێدەکات بەوپەڕی تواناوە و بە جوانترین شێوە زانیارییەکان بخەینە بەردەم بەکارهێنەران. دووبارە سوپاس.

بۆچونی تۆ