ئەندرۆید
3, ئازار 2015
تۆمارکردنى دەنگ لە کاتى پەیوەندیکردن

زۆرێک لە بەکارهێنەرانى ئامێرە هۆشمەندەکان، بەدواى ڕێگەیەک دەگەڕێن بۆ تۆمارکردنى دەنگى بەکارهێنەر لە کاتى پەیوەندى کردن جا بە هەر هۆکارێک بێت، بۆ ئەوەى لە کاتێکى تر گوێ لە ئاخاوتنەکان بگرنەوە و لێیبدەنەوە، بۆیە ئێمە لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر ناساندنى ئەپڵیکەیشنى (Automatic Call Recorder) بۆ سیستەمى ئەندرۆید، کارى ئەم ئەپڵیکەیشنەکە بریتیە لە تۆمارکردنى دەنگ و ئاخاوتنەکانى بەکارهێنەر لەکاتى پەیوەندیکردن بە کەسێکى تر بە شێوەیەکى خودکار (ئۆتۆماتیکى).
ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید بەردەستە بەدوو وەشانى جیاواز، یەکێکیان بەخۆڕاییە و وەشانەکەى تر بە پارەیە بەنرخى $٦،٩٩ کە تایبەتمەندى زیاترە لە وشانە خۆڕاییەکە.
|داگرتن لە پلەى ستۆر وەشانى بەخۆڕاى|

|داگرتن لە پلەى ستۆر وەشانى پێشکەوتوو(پرۆ) بە نرخى $٦،٩٩|

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".