10
ئای ئۆ ئێس 18, ئازار 2015

ڕێژەى بەکاربەرانى iOS 8 گەیشتە %٧٧ لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکانى ئەپڵ

iOS 8

کۆمپانیاى ئەپڵ کۆتا ئامارى بەکاربەرانى سیستەمى iOS وەشانى ٨ـى لەسەر ئامێرەکانى بڵاوکردەوە. بەگوێرەى ئەو ئامارەى کە لە پێگەى گەشەپێدەرانى ئەپڵ بڵاوکراوەتەوە ڕێژەى بەکاربەرانى سیستەمى iOS وەشانى ٨ لە %٧٧ـى ئامێرەکانى ئەپڵ پێکدێنێت. کە بە بەراورد لەگەڵ ئامارى پێشووى مانگى ٢ ڕێژەى %٥ زیادى کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو ڕێژەیە لە زیادبووندابێت.

وەهەروەها لەگەڵ بەرزبوونەوەى ڕێژەى بەکاربەرانى iOS وەشانى ٨ ئەوا ڕێژەى بەکاربەرانى وەشانى ٧ـى سیستەمەکە دابەزیووە لە %٢٥ بۆ %٢٠ . وەهەروەها ڕێژەى بەکاربەرانى وەشانى ٦ و وەشانەکانى تریش. ئەو ئامارە لە ١٦ـەى ئەو مانگە نوێکراوەتەوە.

شایەنى باسکردنە هەفتەى ڕابردوو وەشانى ٨،٢ iOSـى بۆ ئامێرەکانى بڵاوکردەوە.

ئــامــارەکـــە

سەرچاوە: Aitnews

بۆچونی تۆ