ئەندرۆید 23, نیسان 2015

فەیسبووک ئەپڵیکەیشنێکى نوێی بۆ بەستکردن و ناسینى ژمارەى نەناسراو ڕاگەیاند

helo-fb-2342015-bb

سەرچاوە: TechCrunch + Ardroid

ئەمڕۆ کۆمپانیاى فەیسبووک ئەپڵیکەیشنێکى نوێى بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید ڕاگەیاند، ئەپڵیکەیشنەکە ناوى (Hello)یە و بوار بە بەکاربەر دەدات لە دۆزینەوەى ناسنامەى ئەو ژمارە نەناسراوانەى کە پەیوەندى پێوەدەکات تەنانەت ئەگەر ناوى ئەو ژمارەیەشى لانەبێت کە پەیوەندى پێوەدەکات.

ئەپڵیکەیشنى ناوبراو بۆ ناسینەوەى ئەو ژمارە نەناسراوانەى پەیوەندى دەکەن، سوود لە تۆڕى کۆمەڵایەتى (فەیسبووک) وەردەگرێت و واتە پێویستە هەردوولا بەکاربەرى فەیسبووک بن بۆ ئەم خزمەتگوزارییە.

بەکاربەر دەتوانێت لە ڕێگەى ئەپڵیکەیشنى (Hello)وە هاوشێوەى (Messenger) سوود لە خزمەتگوزارى پەیوەندى کورتەنامەى بێبەرامبەر وەربگرێت لە ڕێگەى هێڵى ئینتەرنێتەوە.

(Hello) بوار بە بەکاربەر دەدات تاوەکو ژمارە بێزارکەرەکان بەست(بلۆک) بکەن تاوەکو چیتر نەتوانن پەیوەندیت پێوە بکەنەوە، فەیسبووکیش ئەو کەسانە بەتەواوى بەست(بلۆک) دەکات کە لەلایەن زۆرینەوە بەستکراوە.

شایەنى باسە کە ئەپڵیکەیشنى (Hello) هاوشێوەى ئەپڵیکەیشنى (Truecaller)ـە کە پێشتر بوونى هەبوو.

ئەپڵیکەیشنى (Hello) بەردەستە بۆ بەکاربەرانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید و دەتوانن لە پلەى ستۆر دایبگرن.

 |داگرتن لە پلەى ستۆر|

androiddownload-button

 

  • تێبینى/ ئەپڵیکەیشنەکە لە وڵاتى عێراق بەردەست نییە و پێویستە وڵاتت بگۆڕیت، بۆیە ئێمە لێرەدا بە بەستەرى دەرەکیش بە فایلى APK بۆتان دادەنێین.

|داگرتن لە بەستەرى دەرەکى بە فایلى APK|

download button

بۆچونی تۆ