ئەندرۆید
27, نیسان 2015
|نوێکراوەتەوە| فەرهەنگی قەڵەم (عەرەبی بۆ کوردی و بەپێچەوانەوە) بەم زووانە بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاودەکرێتەوە
وا دیارە زمانی عەرەبیش لەلایەن گەشەپێدەران فەرامۆش نەکراوە و فەرهەنگی تایبەت بەو زمانە بەرهەم هاتوون و بەردەوامیش کار بۆ شتی جیاواز و جۆرایەتی بەرز دەکرێت. ئەوەتا هەمان گەشەپێدەری فەرهەنگی کارزانی ئینگلیزی بۆ کوردی و بەپێچەوانەوە، ئەوا فەرهەنگێکی تری بەناوی قەڵەم بەرهەم هێناوە کە توانای وەرگێرانی وشەی هەیە لە زمانی عەرەبی بۆ کوردی و بەپێچەوانەوە و تا ئێستا نەزانراوە ڕێژەی وشەکانی چەندە بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی ئێمە کەوتووە بەم زووانە بڵاودەکرێتەوە بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئەوکات ڕێژەکە ئاشکرا دەبێت و بۆ سیستەمەکانی تریش تا ئەم چرکە ساتە هیچ لە ئارادانییە و چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن! هیوادارین ببێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ فێرخوازانی زمان و بەتایبەتیش عەرەبی.
دوای پەیوەندی کردمان بە گەشەپیێدەری فەرهەنگەکە چەند زانیاریەکی نوێمان وەرگرت جیا لەوەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە ئەوانیش ژمارەی وشەکان کە بەشی عەرەبی بۆ کوردی ٦١ هەزار وشە لەخۆی دەگرێت و لە توانایدا هەیە بە حەرەکە واتە (فتحة و کسرة و …هتد) بگەڕێت و بە بێ حەرەکەکانیش. و بەشی کوردی بۆ عەرەبییەکەی نزیکەی ٤٨ هەزار بۆ ٤٩ هەزار وشە لەخۆی دەگرێت و ئیدی ئەمەش وەکو فەرهەنگەکانی تر بەشی دڵخوازەکانی تێدایە بۆ دانانی ئەو وشانەی کارت پێیانە و دەتەوێت بەئاسانی بۆیان بگەڕێیتەوە. هەروەها لەکاتی گەڕان بۆ وشەیەک چەند وشە لەسەر ئەم وشەیە تێنوس کرابێت دەیکات بە لیستێک بۆ ئەوەی بەئاسانی کامیانت مەبەست بوو هەڵی بژێریت و واتاکەی دەست بخەیت. سەرەڕای ئەم هەموو تایبەتمەندیانە تەختەکلیلی (کیبۆردی) خۆی لەگەڵە و پێویستی بە کیبۆردی تر نییە!
ئەم زانیاریانەی سەرەوە لەلایەن ئێمە گشتی پشت ڕاستکراوەتەوە و بەم زووانە إن شاءالله دەکەوێتە گووگڵ پلەی و ئەوکات ئێوەش دەتوانن دایبگرن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
تکایە پەلە بکەن ئیشێکی زۆر باشە بەڕاستی زۆرم پێویست پێیە