ئەپڵ
2, ئایار 2015
چۆنیه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی کەیبڵی ئایفۆن (ئه‌سڵی و لاسایی)

سڵاو فێرخوازان، له بابه‌تی ئه‌مڕۆمان دا تیشك ده‌خەینه سەر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كه بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئێمه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كاڵای لاسایی له ژیانی ڕۆژانه‌مان و له بازاڕه‌كان به‌رۆكی كڕیارانی گرتووه، كه ئه‌مه‌ش زۆر جار كڕیاران تووشی كێشه ده‌كات ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م كاڵایانه به شێوه‌یه‌ك درووست ده‌كرێن كه‌سێك زۆر زیره‌ك و وورد نه‌بێت نازانێت ئه‌م كاڵایه لاساییه یان ئه‌سڵی.
● بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كەیبڵی ئایفۆن (٣) ڕێگه‌مان هه‌یه كه به هۆیه‌وه ده‌زانین ئه‌م کەیبڵە لاساییه یان ئه‌سڵی:
١. كۆمپانیای ئه‌پڵ زۆر جار له‌سه‌ر به‌رهه‌مه فه‌رمییه‌كانی له كاتی به‌رهه‌م هێنانی به تایبه‌تی کەیبڵەکانی هه‌ندێك ڕوونكردنه‌وه ده‌نووسێت، به پێی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی لێ درووست ده‌كرێت، به ته‌واوی وه‌ك ئه‌مه:
Designed by Apple in California دوای ئه‌و ئه‌مه نووسراوه، Assembled in China یان Assembed in Vietnam یان Indústria Brasileira، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌ی بهدوایهكی جیهانی كه پێكهاتووه له ١٢ یان ١٧ ژماره، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٢. یه‌كێك له ڕێگه‌كانی تر به سه‌یر كردنی كۆتایی كێبڵی (Lightning) ده‌توانین هه‌ردوو جۆری كێبڵه‌كه له یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه، به سه‌رنج دان به‌م وێنه‌یه:

٣. یه‌كێك له ڕێگه‌كانی تر به سه‌یر كردنی سه‌ره‌تای کەیبڵی (USB) ده‌توانین هه‌ردوو جۆری کەیبڵەکە له یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه، به سه‌رنجدان لەم وێنه‌یه:

٤. جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین کەیبڵی ئه‌سڵی نه‌رمیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه له ڕووی كوالێتی و ده‌ست لێدانه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كێبله لاساییهكان گه‌ر ده‌ستیان لێ بده‌ی كوالیتیهكه جۆرێكی ڕه‌قه و به ئاسانی له‌گه‌ڵ ئه‌سڵیه‌كه لێك جیا ده‌كرێته‌وه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.