ئەندرۆید
5, ئایار 2015
نوێترین ئامارى ڕێژەى بەکارهێنەرى وەشانەکانى سیستەمى ئەندرۆید

سەرچاوە: Developer Android + Ardroid
گوگڵ نوێترین ئامارى مانگانەى خۆى دەربارەى ڕێژەى بەکاربەرانى وەشانە جیا جیاکانى سیستەمى ئەندرۆید لەسەر ئامێر و تابلێتە هۆشمەندەکان بڵاوکردەوە. بەگوێرەى ژمارەکانى ئەو ئامارە نوێیە دیارە کە ڕێژەى بەکارهێنەرانى وەشانى ئەندرۆید ٥ (لۆلیپۆپ) بەرزبۆتەوە بۆ %٩،٧. لەم چوارچێوەیەدا بەبەراورد لەگەڵ ئامارى مانگى ڕابردوو نزیکەى %٤،٣ ئەم ڕێژەیە زیادى کردووە.
وەک ڕوونیشە ئەم ئامارە بەردەوام لە گۆڕاندایە بەهۆى گەیشتنى دوا وەشانى ئەندرۆید (لۆلیپۆپ) بۆ ئامێرە هۆشمەندە جیاوازەکان.
لە وێنەى هاوپێچدا ڕێژەى وەشانە جیا جیاکان ڕوون کراوەتەوە.

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".