ئەندرۆید
28, ئایار 2015
چى پێشبینى دەکرێت لە کۆنگرەى Google I/O 2015 کە ڕابگەیەنرێت؟

وەک دەزانین ئەمرۆ کاژێر ٧:٣٠ کۆنگرەى ساڵانەى گوگڵ ناسراو بە Google I/O 2015 گرێ دەدرێت لە سانفراسیسکۆى کالیفۆڕنیا. بێگومانیش هەروەک کۆنگرەى ساڵانى ڕابردوو گوگڵ کۆمەڵێک بەرهەم و تازەگەرى ڕادەگەیەنێت، بە ئامادەبوونى دەیان ڕۆژنامەنووس و گەشەپێدەر لە وڵاتە جیاجیاکانى دونیا، ئێمە لێرەدا و ئەوەى لە خەیاڵ و بیروبۆچوونى شارەزایان دایە کە چی ڕابگەیەنرێت دەخەینە ڕوو.

دواى ئەوەى کە سیستەمى وەگەرخەرى ئەندرۆید گۆڕانێکى گەورەى بەسەرداهات بەهۆى وەشانى (لۆلیپۆپ) کە شاڵى پێشوو ڕاگەیەندرا، زۆربەى شارەزایان چاوەڕوانى ئەوە دەکەن کە وەشانێکى نوێ لە سیستەمى وەگەرخەرى ئەندرۆید ڕابگەیەنرێت لەم کۆنگرەیەدا وە سەرەکیترین و گەورەترین بەرهەمى ئەو کۆنگرەیە بێت، کە ناوى ئەم وەشانە بە پیتى (M) دەستپێدەکات هەربۆیەش ناوى لێنراوە Android M.
- Project Ara – پڕۆژەى ئارا
بریتیە لەو پڕۆژەیەى گوگڵ کە بەرهەمهێنانى مۆبایلێکە تێدا بەکاربەر دەتوانێت بەئارەزووى خۆى گشت پارچە و بەشەکانى بگۆڕێت واتە بەکاربەر ئازاد دەکات بۆ نوێکردنەوەى مۆبایلەکەى و گۆڕینى پارچە جۆربەجۆرەکانى، چاوەڕوانیش دەکرێت یەکێک بێت لە بەرهەمە سەرکیەکانى کۆنگرەکە.

- Android Wear – ئەندرۆید وێر
ساڵێک دەبێت کە گوگڵ پەردەى لەسەر وەشانێکى دیزاینکراوى ئەندرۆید لابردوە بۆ کاتژمێرى هۆشمەند کە وەشانەکە ناوى Android Wearـە، لەوکاتەوە گوگڵ بەسەختى و باشى کاردەکات بۆئەوەى دانانى تایبەتمەندى و باشترکردنى ئەندرۆید وێر. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆنگرەیەدا نوێکارى بۆ ئەو سیستەمە ڕابگەیەنێت.

-
Chromecast 2 – کڕۆم کاست٢

کۆمپانیاى گوگڵ ٢ ساڵ دەبێت (کڕۆم کاست)ـى ڕاگەیاندووە، وا پێدەچێت گوگڵ کار لەسەر ڕەقەکاڵایەکى نوێ بکات بۆ کڕۆم کاست، بۆیە بەبڕواى شارەزایان Google I/O 2015 باشترین و گونجاوترین کاتە بۆ پەردە لەسەر لادانى. وا پێدەچێت کە گوگڵ ئەم کڕۆم کاستە نوێە ڕابگەیەنێت بۆ دانانى تایبەتمەندى زیاتر و ئەنجامدانى ئەو کردارانەى کە بە وەشانە کۆنەکە ناکرێت. بۆ نموونە وەک: کڕۆم کاستى ئۆرجیناڵ پشتیوانى تۆڕى 802.11ac ناکات. وەهەروەها بێتەلى 5GHz. وەهەوەها پشتگیرى ڤیدیۆکانى 4K و 60fps و ڤیدیۆى سێ دوورى (3D) ناکات.
-
New Google Photos – گوگڵ فۆتۆى نوێ

پێدەچێت گوگڵ وەشانێکى نوێی ئەپڵیکەیشنى وێنەکانى ئەندرۆید ڕابگەیەنێت کە تێیدا کۆمەڵێک گۆڕانکارى دەکات، بۆیە لەوانەیە لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانکاریەکان ئاشکرا بکرێت.
*لەوانەیە ماڵپەرە تەکنەلۆژیاکان پێشنیارى چەندین بەرهەمى نوێتریان کردبێت بەڵام ئەمانەى سەرەوە ئەو بەرهەمانەن کە زۆربەى شارەزایان لەسەرى کۆکن و زیاتر دڵنیای دەکەنەوە کە ڕابگەیەنرێت.
سەرچاوە: Theverge , Extremetech , Techcrunch
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".