ئەپڵ
24, حوزهیران 2015
لە هیندستان مۆبایلێکى iPhone 6 دەتەقێتەوە!

تەقینەوەى مۆبایلەکان بەداخەوە هەوڵێکى تازە نییە، چەندین بار و دۆخى لەو شێوەیەمان پێشتر بینیوە بەشێوەیەکى خێرا و چاوەڕوان نەکراو، هەڵبەتە ئەو ڕووداوانەش هۆکاریان هەیە و زۆربەى هۆکارەکانیش بۆ بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى پاترى دەگەرێتەوە، کە دەبێتە هۆى هەڵاوسان یاخود تەقینەوەى.
گەنجێکى هیندى بەناوى (یاداڤ) تووشى حاڵەتێکى چاوەڕوان نەکراوى لەم شێوەیە بووە، وەک (یاداڤ) ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “لەناو ئۆتۆمبێل بووین لەگەڵ هاوڕێکانم و گفتوگۆ و قسەمان دەکرد، لەوکاتەدا تێبینیم کرد کە مۆبایلەکەم پڕیشکى لێ دێتە درەوە و هەستم کرد کە دەستم و مۆبایلەکە زۆر گەرمبووە و لەوکاتەدا بەخێرایی پەنجەرەکەم کردەوەو مۆبایلەکەم تێیدا فڕەدا دەرەوە و کاتێک مۆبایلەکە کەوتە سەر ئەرز پاش چەند چرکەیەک تەقیەوە، دواى ئەوە مۆبایلەکەم هەڵگرتەوە و بردمەوە ئەو کۆگایەى لێم کڕیبوون و پێم ووتن کە بیگەڕێننەوە بۆ ناوەندى خزمەتگوزارى ئەپڵ، بەڵام وتیان ناوەندى حزمەتگوازى سکاڵاکەت تۆمارناکات، جگە لەوە ناوندەکە ووتى کە ئایفۆنەکە و پارچە بەجێماوەکانمان بۆ بهێنێتەوە و ئێمە نوێدەکەینەوە لەلایەن ئەپڵەوە و ڕادەستى خاوەنکەى دەکەینەوە”.
یاداڤ زۆر دڵتەنگ بووە بەو هۆیەوە بڕیارى داوە کە سکاڵایەک لەلاى پۆلیس تۆماربکات. تاوەکو ئێستا هۆى ڕوودانى ئەو کارەساتە مەترسیدارە نەزانراوە و ڕوون نییە، بەڵام پێدەچێت کە بەهۆى پاتریەکەى بووبێت یاخود بەهۆى بەکارهێنانى بارگاویکەرەوەى لاسایى و کۆپى.
س/ TimesofIndia , Phonearena , Tech-WD
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".