بابەتی گرینگ
2, تهمموز 2015
چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر كوادكۆپتهری جۆری Phantom 3

یه‌كێك له جۆره باشه‌كانی كواد كۆپته‌ر Phantom 3ـیه كه تایبه‌ت به‌و كه‌سانه درووست كراوه كه ئاره‌زوومه‌ندی ئه‌و كاره‌ن و ئاسانیشه له به‌كارهێنانی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:
– توانای ٢٥ خولهك فڕینی هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی باتریه‌كه‌ی ١٠٠% بێت.
– تا مه‌ودای ٢ كیلۆمه‌ته‌ر له توانای دا هه‌یه بفڕێت.
– كامێراكه‌ی كوالیتی 4Kـیه و بۆ وێنه‌ش 1080p.
– تایبه‌تمه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆكارانه بۆ ماڵه‌وه له ڕێگه‌ی سیسته‌می GPS له كاتی ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێكی له ناكاو.
تایبه‌تمه‌ندی فۆلۆو می واته به‌دواكه‌وتنی خۆكارانه بۆ هه‌ر شوێنێك بته‌وێت بڕۆیت.
– ئاسانی له به‌كارهێنان.
– شوێنی یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی هه‌یه و به ئاره‌زووی خۆت ده‌توانی قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ریه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌ی.
– ده‌توانی جوله به كامێره‌كه‌ی بكه‌ی به هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك ئاره‌زووی بكه‌یت.
– بوونی سیسته‌می GPS و دڵنیایی له كاتی فڕاندن.
– دوو جۆری هه‌یه نرخی جۆری پرۆفیشناڵه‌كه‌ی له نێوان ١٢٥٩$ و نرخی ئه‌دڤانسید ٩٩٩$ـی ئه‌مریكیه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.