ئەپڵ
26, ته‌مموز 2015
کام مۆبایل باشترین کامێرای هه‌یه؟
به‌پێی ماڵپه‌ڕی جیهانی دی ئێکس ئۆ مارک که به شێوه‌یه‌کی پیشه‌گه‌رانه کامێرای ئاسایی و کامێرای مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ڕیزبه‌ندییان بۆده‌کات به‌پێی ناوه‌ندی ئه‌و خاڵانه‌ی هه‌ر کامێرایه‌ک به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند لایه‌نێکی گرنگ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که ته‌نها فۆتۆ ناگرێته‌وه به‌ڵکو ڤیدیۆش.
وه‌ک له وێنه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه سامسۆنگ گالاکسی ئێس 6 و ئێس 6 ئێج خاوه‌ن باشترین کامێران به 86 خاڵ و پله‌کانی دووه‌م هه‌تا نۆیه‌میش له وێنه‌که‌دا دیارن و ده‌توانن ورده‌کاری زیاتر لە ماڵپەڕی سەرەكی دی ئێكس ئۆ مارك ببینن. http://www.dxomark.com/Mobiles
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.