ئای ئۆ ئێس
27, حوزهیران 2017
وەشانی پەبڵیک بێتای سیستەمی IOS 11 بەفەرمی بڵاوکرایەوە

لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵدا چەند نوێکردنەوەیەک و بەرهەمێکی نوێی نیشانی گەشەپێدەراندا، هەر لەو بڵاوکراوانەدا، وەشانێکی نوێ هەبوو لە سیستەمە تایبەتەکەی مۆبایلەکانی ئایفۆن، کە وەشانی ۱۱ بوو، ئای ئۆ ئێس ۱۱. ئای ئۆ ئێس ۱۱ نوێترین و باشترین وەشانی سیستەمی مۆبایلەکانی ئایفۆنە و تێیدا چەندین نوێکاری و ئاسانکاری کراوە بۆ شتەکان.
ئەم وەشانە نوێیەی ئەپڵ کە وا بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە، بریتی دەبێت لە یارمەتیدەری زیرەکتری سیری و پارەدانی ئەلکترۆنی و نوێکردنەوەی بەشی IMessage و بەشی کۆنتڕۆڵکردنی سەرەکی بە جێگیرکردنی فەرمانی نوێ و باشتر. لە ئەپی وێنەکانی ئای ئۆ ئێس ۱۱، دەتوانرێت چوارچێوەیەکی بە کۆمەڵ بۆ وێنەکان و ڤیدیۆکان درووستبکرێت، هەروەها چەندانی تر،
کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئەمڕۆ یەکەمین وەشانی بێتای لە سیستەمی IOS 11 بڵاوکردەوە ئەم وەشانە پاراستن و دیزاین ئەپەکان و ڕوکارەکان باشتر کراون ئەویش بەهۆی وەرگرتنی سەرنج و پێشنیارەکان لە گەشەپێدەران و بەکارهێنەران، بۆ داگرتنی وەشانەکە کرتە لێرە بکە لەم بابەتەی Kitn دا باسی چۆنیەتی داگرتن و دابەزاندنی سیستەمەکە کراوە:
چۆنییەتی داگرتنی وەشانی تاقیکاری iOS 11
وەشانە نوێیەکەی ئەپڵ زیاتر جەختی لە نوێکاریەکانی سیری و ڕووکاری نوێی ئەپ ستۆر هەروەها زیادکردنی تەکنیکی نوێ بۆ ئەپی کامێرا، باشترکردمی بەشی کۆنتڕۆڵی سەرەکی، لە ئای ئۆ ئیس ۱۱ی نوێدا دووبارە دیزاینکراوەتەوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت ڕێکخستنە گرنگەکان و ئامڕازە پێویستیەکان کارپێبکات و ڕێکبخات، تایبەتمەندی ڕاکێشان و ناردنی بۆ زیادکراوە، پارەدانی ئەلیکترۆنی، و زیاتریش
وەشانە نوێیەکە لەچەند وێنەیەکی تۆڕی سی نێتدا کرتە لێرە بکە.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.