بابەتی گرینگ
18, شوبات 2018
پاشبنەمای گالەکسی S9 دابگرە (Wallpaper)

تەنیا هەفتەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ۲ مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ گالەکسی S9 و +S9 ماوە، جگە لەوەی پاشبنەماکەیان دزەپێکراوە هەموو زانیارییەک دەربارەیان هەیە، زانیاریی تایبەتمەندیی و کاتی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە. مۆبایلەکانی گالەکسی S9 لە درەوشاوەترین بەرهەمەکانی کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل MWC بۆ ئەم ساڵ دەبێت و کێبڕکێی نوێ لەگەڵ ڕکابەرەکانی دەست پێدەکات. بۆ ئەم مەبەستە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە لەم بەستەرەوە بخوێنەوە.
چۆنیەتیی داگرتنی پاشبنەمای گالەکسی S9
- کرتە لەم بەستەرە بکە
- ئەگەر کۆمپیوتەر بەکار دێنیت ئەوا کرتەی لای ڕاست بکە.
- ئەگەر مۆبایل بەکار دێنیت پەنجەی لەسەر ڕابگرە.
https://twitter.com/evleaks/status/957669209533767681/photo/1
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.