ئاسایشی ئەلیکترۆنی
24, ئازار 2018
لە وەڵامێکدا بۆ کەسێک ئێلۆن مەسک پەڕەکانی SpaceX و Teslaـی سڕیەوە

ئێلۆن مهسک یهکێکه له گرنگترین کهسایهتیهکانی سهدهی ٢١، بههۆی ئهوهی به یهکێک له کاریگهرترین کهسایهتیهکانی جیهانی بۆشایی ئاسمان و ئۆتۆمبێلهکان و زانای سهردهم دێته ههژمار، دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی تێسلا مۆتۆڕ و سپەیس Xـو پەیپاڵە.
ئێلۆن مەسک لە ڕەفتارەکانیدا کەسێکی سادەیە و گاڵتەچییە. لە لێدوانی جریوەیەکی تویتەردا کە هاشتاگی deletfacebook لە خۆ دەگرێت بۆ یەکێک دەنوسێت: “فەیسبووک چییە؟” کەسێکیش وەڵامی دەداتەوە: “ئەگەر ڕاست دەکەیت سپەیس X و تێسلا مۆتۆرز بسڕەوە.” ئێلۆن مەسک بە شێوەیەکی گاڵتە ئامێز وەڵامی دەداتەوە و وای داناوە کە نەیزانیوە پەڕەی فەیسبووکی هەیە، پاشان دوای جەند خولەکێک هەردوو پەڕەکەی سڕیەوە. کە هەر یەکێکیان زیاتر لە ٢ ملیۆن شوێنکەوتووی هەبوو.
هەموو ئەمە لە جریوەیەکی تویتەردا بوو، کە جریوەکە هاشتاگی deletfacebook تێدا بوو و وە هەفتەیەکە وەک کەمپین دەستپێکراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە زانیارییەکانی ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک لەلایەن دەزگای کامبریج ئەنالیتیکاوە دەستی بەسەر گیراوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.