10
شاومی 29, نیسان 2018

وێنە و تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی Xiaomi Redmi S2

لە دوای ئەوەی کۆمپانیای Xiaomi هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Xiaomi Mi 6X لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا و بە گەڕانەوە بۆ ئەم بابەتە “شاومی مۆبایلی 6Xـی بە نرخێکی هەرزان و کامێرای دووانە هاوێنە ئاشکرا کرد“دەتوانیت ئاشنا ببیت بە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە ناوازەیە، لە ئێستادا گرنگییەکی زۆر دەدرێت بە مۆبایلی Xiaomi Redmi S2 کە وا دیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕادەگەیەندرێت بەڵام مۆبایلکە لە ماوەی پێشوودا دەرکەوت لە ماڵپەڕی TENAA ـی چینی تایبەت بە پەیوەندییەکان هەر بۆیە لەم بابەتەدا ئاشنا دەبن بە نوێترین هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە.

هەروەک دیارە لە وێنەکاندا مۆبایلی Xiaomi Redmi S2 بەتەواوی دروستکراوە لە ڕووکارێکی ئاسنی و ڕوونمایەکی درێژ بە بەرزی ١٨:٩ لەگەڵ کامێرایەکی دوانی کە لە باری ستوونیدان و لە ڕووکاری پشتەوەی مۆبایلەکەدان و لە تەنیشتیدا هەستەوەری پەنجەمۆری بۆ دانراوە، بەڵام لە بارەی تایبەتمەندییەکانی تری مۆبایلەکە ئەوا هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ٥.٩٩ ئینچ و بە کوالێتی ١٤٤٠×٧٢٠ پێکسڵ لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 625 و ڕامێک بە قەبارەی ٣ گێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی ٣٢ گێگابایت، وە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە ١٦ مێگاپێکسڵ دەبێت و کامێرای دوانی پشتەوەی ١٢ مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری یەکەم و بە کوالێتی ٥ مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری دووەم، لەگەڵ ئەوەشدا دەوترێت کە مۆبایلەکە خاوەنی باترییەک دەبێت بە توانای ٣٠٨٠mAh و کاردەکات بە ڕۆمی MIUI کە پشت دەبەستێت بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و هەروەها بوونی شوێنی بیستۆک کە ٣.٥ ملیمەتر دەبێت، بەڵام لە بارەی کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi S2 بەداخەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە بەردەست نییە.

تاگەکان Xiaomi Redmi S2
بۆچونی تۆ