فەیسبووک 2, ئایار 2018

فەیسبووک خزمەتگوزاری ژوانگە بۆ ژوان بەستن بەردەست دەکات

دوێنێ لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ساڵانەی فەیسبووک ناسراو بە F8، فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی نوێی بەناو Dating واتە ژوانگە بۆ تۆڕی فەیسبووک نمایشکرد. شایەنی باسە ئەم تایبەتمەندییە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە لەماوەی ڕابردوودا خەڵکانێکی زۆر لەڕێگەی فەیسبووک یەکتریان ناسیوە و دواتر بووەتە هۆی هاوسەرگیریان و تەنانەت ئێستا زۆربەیان منداڵیشیان هەیە و ژیانێکی خۆش بەسەردەبەن. لەبەرئەوە فەیسبووک ئەمەی بە هەل زانیوە و ئەم تایبەتمەندییە بۆ تۆڕەکەی زیاد دەکات.

شایەنی باسە، مارک لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە ئاماژەی بەوە کرد بۆ ئەم تایبەتمەندییە سەرەتا سەلامەتی و ئاسایش و پارێزگاری لەبەرچاو گیراوە.ئینجا ئەم تایبەتمەندییە بۆ پەیوەندی ڕاستەقینە و درێژ خایەنە نەوەکو بۆ پەیوەندی ناڕاست و کورت خایەن بێت.

بەکارهێنەران لەڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانن پڕۆفایلێکی تایبەت بە خۆیان بۆ مەبەستی ژوان بەستن دروست بکەن و هەر لەوێوە دەتوانن خەڵکی نزیک لە سروشت و داوای خۆیان بدۆزنەوە و پەیوەندیان لەگەڵ بگرن. جێگەی ئاماژەیە، بە هیچ شێوەیەک هیچ جموجوڵێکی ناو ئەم تایبەتمەندییە لەسەر مێسنجەر و بەشی Newsfeedـی فەیسبووک دەرناکەوێت و بەشێکی تەواو تایبەتە.

سەبارەت بەکاتی بەردەستبوونی بەشێوەیەی فەرمی، ئەوا لە کاتی کۆنگرەکە مارک هیچ ئاماژەیەکی بە کاتێکی دیاریکراو نەکرد بەڵکو گوترا لە چەند مانگی داهاتوو زانیاری زیاتر لەسەر ئەم تایبەتمەندییە دەبیسترێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ