10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 2, ئایار 2018 بۆچوون

ئینستەگرام پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ تۆڕەکەی زیاد دەکات

بێگومان لەماوەی ڕابردوودا پەخشی ڕاستەوخۆی ئینستەگرام بەربڵاویەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. ئەوەتا لە ئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام هەنگاوێکی تر دەنێت و بەمزووانە پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ تۆڕەکەی بەردەست دەکات و ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات کە یەک بە یەک یان هەتا چوار بەکارهێنەر پەیوەندی ڤیدیۆی بگرن.

بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە زۆر ئاسان دەبێت و ئەوەی لەسەر تۆیە ئەوەیە پەنجە بە وێنۆچکەی کامێرا لە بەشی Direct واتە بەشی نامەی ئینستەگرام بنێیت و پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێی و خزمانت بگریت. ئەوەی زۆر سەرەنج ڕاکێشە ئەوەیە دەتوانیت پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەت بەردەوام بێت و هێشتاش لەناو ئینستەگرام گەڕان بکەیت و سەیری شت بکەیت. واتە پەیوەندییە ڤیدیۆیەکە بچوک دەکەیتەوە و لە سوچێکی ڕوونمای مۆبایلەکەت دەردەکەوێت و تۆش دەگەڕێیت بەناو ئیسنتەگرامدا.

OLYMPUS DIGITAL CAMERA

جێگەی باسە ئەم تایبەتمەندییە لە میانەی کۆنگرەی F8 2018ـی فەیسبووک دوێنی نمایشکرا و بەم زووانە بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ