تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لەمەودوا ئینستەگرام ڕێگە دەدات ڕاستەوخۆ لە ئەپڵیکەیشنەکانی ترەوە بۆ ستۆرییەکانی زیاد بکەیت

ئەمڕۆ ئینستەگرام تایبەتمەندییەکی تر بەردەست دەکات ئەویش بەردەستکردنی ڕێگەیەکی نوێیە تا ڕاستەوخۆ ئەو چرکە ساتانە هاوبەشی پێ بکەیت لە ستۆری ئینستەگرام کە گرنگن بەلای تۆوە. ئەویش تایبەتمەندی ڕاستەوخۆ زیادکردنی چالاکییەکانە لە ئەپەکانی ترەوە بۆ ناو سۆری ئینستەگرام بەبێ ئەوەی ئەپی کراوە بەجێ بهێڵیت.

بۆ نمونە، لەوانەیە تۆ لەسەر ئەپی سپۆتیفای گوێ لە دەنگێک بگریت و بتەوێت لە بەشی ستۆری ئینستەگرام زیاد ببێت، ئەوا ڕاستەوخۆ بە بێ بەجێهێشتنی ئەپی سپۆتیفای دەتوانیت بۆ ستۆری ئینستەگرام زیادی بکەیت و هاوبەشی بکەیت کە لە ئێستادا گوێ لە چی دەگریت.

ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە پێویستت بەوە نییە کە بە هیچ شێوەیەک زانیاری ئینستەگرامەکەت بەکاربهێنیت تا ڕێگەت پێ بدات چالاکی ڕاستەوخۆ بۆ ستۆری زیاد بکەیت. جێگەی ئاماژەیە، ئەم تایبەتمەندییە لە ئەمڕۆ بۆ ئینستەگرام بەردەست دەبێت و بەمزووانەش بە فەیسبووک دەگات.

شایەنی باسە سەرباری ئەم تایبەتمەندییە، ئینستەگرام بەشی Explore بەتەواوی دووبارە دیزاین دەکاتەوە و هەروەها پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ تۆڕەکەی زیاد دەکات. لەم بەستەرەوە زانیاری لەسەر پەیوەندی ڤیدیۆیی بخوێنەوە.

سەرچاوە :

2 ئایار، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1167