جۆراوجۆر 2, ته‌مموز 2018

وەن پڵەس ڕەنگی سور بۆ مۆبایلەکانی (وەن پڵەس ٦) ئاشکرا دەکات



دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای چینی وەن پڵەس مۆبایلی وەن پڵەس ٦ـی نمایشکرد، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ڕەنگێکی دیکەی  لە مۆبایلەکە ئاشکراکرد کە ڕەنگی سوورە و ناوی Amber Redـە. ئەم جۆرەیان لە جۆرەکانی تری پێشووی مۆبایلەکە جیاوازە چونکە رەنگێکی سووری جیاوازی پێوەیە و ئەمەش تاکە جیاوازییە لە جۆرەکانی پیشووتری و لە هەموو تایبەتمەندییەکانی پێشووتر هاوبەشە. تایبەتمەندییەکانی:

  • ڕوونما بە ڕوونی ٢٢٨٠*١٠٨٠ و بە قەبارەی ٦.٢٨ ئینچ.
  • خاوەن پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥.
  • بیرگە بە فراوانی ١٢٨ گێگابایت – ڕام بە فراوانی ٨ گێگابایت.
  • پاتری بە توانای ٣,٣٠٠ میللی ئەمپێر و پشتگیریکردنی تەکنەلۆژیای داش بۆ بارگاویکردنەوەی خێرا
  • کامێراکەی دووانەهاوێنەیە ١٦ مێگاپیکسڵ-٢٠ مێگاپێکسڵ.

دەربارەی وەن پڵەس ٦ بخوێنەوە.

وەن پلەس ٦ بە ڕەنگەسوورە نوێیەکەی لەم هەفتەیەدا بە تایبەتمەندییەکانی: ٨ گێگابایت ڕام و بیرگە بە فراوانی ١٢٨ گێگابایت بە نرخی ٥٧٩ دۆلاری ئەمریکی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ