مۆبایل و تابلێت
11, كانونی دووهم 2019
باشترین ئەو مۆبایلانەی لە کۆنگرەی CES 2019 ـەدا نمایش کران

چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ کۆتایهاتنی کۆنگرەی CES 2019 لە لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا، چەندان بەرهەمی ئەلکترۆنی ناوازە لە کۆنگرەکەدا نمایش کران و یەکێک لە جۆری بەرهەمەکان مۆبایل بوون کە لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی لاو و ناودارەوە نمایش کران. کەی ئای تی ئێن باشترین مۆبایلەکانتان پێ دەناسێنێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کۆنگرەکەدا نمایش کران.
کۆمپانیای TCL دوو جۆر مۆبایلی ئاست نزم و مامناوەند و هەرزانی لە جۆری Alcatel نمایش کرد، مۆبایلی Alcatel 1C خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە ٤.٩٥ ئینجە. مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Spreadtrum SC7731E ـە لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ١ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی ٨ گێگابایت، هەروەها پاترییەک بە توانستی ٢.٠٠٠ ملی ئەمپێر و لەگەڵ نەوەی سێیەمی پەیوەندی 3G کار دەکات. مۆبایلەکە وەشانی Android Go (بنچینە کراو لەسەر 8.1 Oreo)ـی لەسەر جێگیرە و خاوەنی کامێرایەکە لە پشتەوە بە ڕوونی ٥ مێگاپێکسڵ و کامێرایەکی دیکە لە پێشەوە بە ڕوونی ٢ مێگاپێکسڵ. نرخی نزیکەی ٨٠ دۆلار دەبێت. 
جۆری دووەم مۆبایلی Alcatel 1X ـە، مۆبایلەکە لەچاو جۆرەکەی یەکەم ئاستی بەرزە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥.٥ ئینج و دوو کامێرا لە پشتەوە بە ڕوونی ١٣ مێگاپێکسڵ و ٢ مێگاپێکسڵ لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی ٥ مێگاپێکسڵ. مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری MediaTek MT6739WW ـە لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ٢ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی ١٦ گێگابایت. هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی ٣.٠٠٠ ملی ئەمپێر و وەشانی Android 8.1 Oreo ـی لەسەر جێگیر دەبێت. نرخی نزیکەی ١٤٠ دۆلار دەبێت و لە چارەکی ئەمساڵ بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین بەردەست دەکرێت.
کۆمپانیای Rokit لە کۆنگرەی CES 2019 ـەدا ٥ مۆبایلی ئاست نزم و مامناوەند و نرخ هەرزانی نمایش کرد. یەکەم مۆبایل ناوی Rokit One ـە و خاوەن ڕوونمایەکی ٢.٤٥ ئینجە و هەستیار نییە. لەگەڵ نەوەی سێیەمی پەیوەندی 3G کار دەکات، ئەپەکانی فەیسبووک و واتسئەپی تێدا جێگیرە و خاوەنی کۆگای گووگڵ پلەی نییە. هەروەها نرخی ٣٥ دۆلارە.
مۆبایلی دووەم ناوی Rokit F-One ـە، بە هەمان شێوە خاوەنی کۆگای گووگڵ پلەی نییە و لەگەڵ نەوەی سێیەمی پەیوەندی 3G کار دەکات و وەشانی Android 8.1 Oreo ـی لەسەر جێگیرە، نرخی ٤٠ دۆلارە.
مۆبایلی سێیەمی کۆمپانیاکە ناوی Rokit IO Lightـە ، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥ ئینج و لەگەڵ نەوەی سێیەمی پەیوەندی 3G کار دەکات و خاوەن کامێرایەکە لە پشتەوە بە ڕوونی ٥ مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی ٢ مێگاپێکسڵ. مۆبایلەکە خاوەن ڕامێکە بە فراوانی ١ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی ٨ گێگابایت و پاترییەک بە توانستی ٢.١٥٠ ملی ئەمپێر. نرخی مۆبایلەکە ٩٠ دۆلارە.
مۆبایلەکەی دیکە ناوی Rokit IO 3D ـە و خاوەن ڕوونمایەکی سێ دوورییە بە قەبارەی ٥.٤٥ ئینج و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە و لەگەڵ نەوەی چوارەمی پەیوەندی 4G کار دەکات. نرخی ١٧٠ دۆلارە.
کۆتا مۆبایلی کۆمپانیاکە ناوی ROKiT Pro IO 3D ـە ئاستی مامناوەندە. خاوەن ڕوونمایەکی سێ دوورییە بە قەبارەی ٦ ئینج و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە و لەگەڵ نەوەی چوارەمی پەیوەندی 4G کار دەکات. خاوەن دوو کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی١٣ مێگاپێکسڵ و ٢ مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی ٨ مێگاپێکسڵ، هەروەها مۆبایلەکە خاوەن ڕامێکە بە فراوانی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی ٦٤ گێگابایت. نرخی مۆبایلەکە ٢٧٠ دۆلارە.
کۆمپانیای چینی Hisense کە براندێکی ناسراوە لە ئەمریکا، مۆبایلی ڕوونما گەورەی بە ناوی Hisense U30 لە کۆنگرەکەدا نمایش کرد، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە لە جۆری Infinity-O بە قەبارەی ٦.٣ ئینج و چاڵ لە ژێر ڕوونماکەیدا هەیە کە کامێرای پێشەوەی تێدا جێگیر کراوە. مۆبایلەکە خاوەن دوو کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی ٤٨ مێگاپێکسڵ و ٥ مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 675 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی ٦ یان ٨ گێگابایت (دڵنیا نەکراوە) و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی ١٢٨ گێگابایت، هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی ٤.٥٠٠ ملی ئەمپێر . لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر و ناسێنەرەوەی دەمووچاوە و وەشانی Android 9 Pie ـی لەسەر جێگیرە و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات. نرخی مۆبایلەکە نەزانراوە بەڵام لە مانگی ٣ ـی ئەمساڵدا لە چین و ڕووسیا و بەشێکی ئەوروپادا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.
کۆمپانیای ZTE لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا مۆبایلی Nubia Red Magic Mars ـی ڕاگەیاندبوو، بەڵام کۆمپانیاکە لە کۆنگرەی CES 2019 ـەدا مۆبایلەکەی نمایشکرد و وادەی بەردەستکردنی ئاشکرا کرد. مۆبایلەکە تایبەتە بە یاری و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارەی ٦ ئینج دەبێت بە ڕوونی +Full HD، وە پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 845 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی ٣.٨٠٠ ملی ئەمپێر.

مۆبایلەکە سێ بژاردەی لێ بەردەست دەبێت کە بریتین لە؛ ڕامێک بە فراوانی ٦ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت، ڕامێک بە فراوانی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت، ڕامێک بە فراوانی ١٠ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایت. لە ٣١ ـی ئەم مانگەدا بە دەستپێکی نرخی ٣٩٩ دۆلارەوە بەردەست دەبێت بۆ کڕین. 
ئامێری FlexPai یەکەمین مۆبایلی ڕوونما چەماوەییە لە جیهاندا، بە جۆری مۆبایل و تایبڵێتیش هەژمار دەکرێت چونکە لە کاتی چەمانەوەیدا قەبارەی مۆبایل دەنوێنێت. خاوەن ڕوونمایەکە لە جۆری AMOLED بە قەبارەی ٧.٨ ئینج. :no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13677714/royoleflexpai_vsavov3.jpg)
نوێکراوە (٢٠١٩/١/١٢): کۆنگرەی CES 2019 بەکۆتا هات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.