10
ئەپڵ 30, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ: 1.4 ملیار ئامێری کارای ئەپڵ بوونیان هەیە

لە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاو کردەوە، ژمارەی ئامێرە کارکردووەکانی خۆشی ئاشکرا کرد و زیاتر لە ملیارێک ئامێری کۆمپانیاکە لە ئێستادا کاران.

کۆمپانیاکە دەڵێت لە ئێستادا 1.4 ملیار ئامێری ئەپڵ کاران، کە پێکدێن لە ئامێرەکانی؛ ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد، ماک، ئەپڵ تیڤی و ئەپڵ واچ. لەم ژمارە ئامێرە 900 ملیۆن دانەیان ئایفۆنە، ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەی ئامێرە کاراکانی ئەپڵ بە ڕێژەی %9 لە چاو ساڵی پارەوە بەرزبوونەتەوە.

لە ساڵی 2016 ئەپڵ ڕایگەیاند 1 ملیار ئامێری کارا بوونی هەیە، هەروەها لە ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند 1.3 ملیار ئامێری درووستکراوی خۆی کاران، ئەمە لە کاتێکدایە گووگڵ لە ساڵی 2017 ئاشکرای کرد کە 2 ملیار ئامێری ئەندرۆید کاران بە شێوەی مانگانە.

ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپڵ کەمترین فرۆشیان هەبوو، بێگومان ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیادنەبوونی زیاتری ژمارەی ئامێرە کاراکانی ئەپڵ.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ