ئەپڵ

ڕاپۆرتێکی Kuo: لە ئەمساڵدا ئەپڵ MacBook Pro ـی قەبارە 16 ئینج نمایش دەکات

پڕوپاگەندەکان زیاتر و زیاتر دەبن لەسەر بەرهەمە داهاتووەکانی کۆمپانیای ئەپڵ. هەروەک لە پێشوودا پێشبینی بۆ تایبەتمەندییەکانی ئایپاد و ئایپۆد و AirPods ـە نوێیەکان و AirPower کرا، ئەمجارە ڕاپۆرتێکی شیکردنەوەی لەسەر تایبەتمەندییەکانی زنجیرە کۆمپیوتەرەکانی Mac ئەنجام داوە.

لە ڕاپۆرتێکی شیکەرەوەی Ming-Chi Kuo هاتووە کە وا چاوەڕوان دەکرێت لە ئەمساڵدا ئەپڵ دەستکاری لە قەبارەی MacBook Pro ـدا بکات و بۆ یەکەم جار بە قەبارەی 16 ئینج(یاخود 16.5 ئینج) نمایشی بکات،  لە کاتێکدا نەوەکانی پێشووتری MacBook Pro قەبارەیان لە 15 ئینج تێپەڕی نەدەکرد، ئەمە دەبێتە جێگای دڵخۆشی بۆ هەوادارانی لاپتۆپەکەی ئەپڵ.

ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە لەوانەیە ئەپڵ بژاردەی ڕامی 32 گێگابایت بۆ MacBook Pro ـی 13 ئینج زیاد بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرزترین بژاردەی ڕامی MacBook Pro ـیە 13 ئینجەکانی پێشووتر لە 16 گێگابایت تێپەڕیان نەدەکرد.

هەمان ڕاپۆرت ڕایگەیاندووە کە لە ئەمساڵدا ئەپڵ مۆنیتەرێکی قەبارە 31 ئینج بە ڕوونی 6k و ڕوونما دیزاینکراو بە Mini LED نمایش دەکات.

لە پێشووتردا هەمان کەسایەتی پێشبینی بۆ چەند بەرهەمێکی ئەپڵ کردبوو و زۆرینەیان ڕاست دەرچووبوون. ئاماژە بە کاتی نمایشکردنی MacBook Pro نوێیەکە نەکراوە، بەڵام ڕەنگە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا نمایش بکرێت.

هەروەک لە پێشووتردا ئاماژەمان پێ کردبوو، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ ئەپڵ 2 ئایپادی نرخ هەرزان و ئایپۆد تەچێکی نوێ و نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods و بارگاویکەرەوەی بێوایەری AirPower نمایش بکات.

سەرچاوە:
18 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346