ئەپڵ

ئەپڵ چەند بەرهەمێکی نوێ لە بەهاری ئەمساڵدا بەردەست دەکات

لە پێشووتردا لە لایەن سەرچاوەیەکەوە زانیمان کە دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بارگاویکەری بێوایەری AirPower، بەڵام کاتی بەردەستکردنی بارگاویکەرە بێوایەرەکە بە نادیاری مابووەوە، هەندێک پێگە ئاماژە بە بەردەستکردنی بارگاویکەرە بێوایەرەکەی ئەپڵ و چەند بەرهەمێکی دیکەی کۆمپانیاکە دەکەن لە ئەمساڵدا.

پێگەی MySmartPrice ڕایگەیاند لە بەهاری ئەمساڵدا ئەپڵ بارگاویکەری بێوایەری AirPower بەردەست دەکات، کە 2 ساڵ لەمەوبەر نمایشی کردبوو. پێشووتر ئاشکرا کرابوو کە بارگاویکەرە بێوایەرەکە خاوەن 3 کۆیلی کارەبایی 8 بازنەیی و 2 دانەی دیکەی 7 بازنەیی دەبێت.Related image

پێشووتر پێگەی Digitimes ڕێکەوتی بەردەستکردنی نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods ـی ئاشکرا کردبوو، وا چاوەڕوان دەکرێت بیستۆکە بێوایەرەکەش لە بەهاری ئەمساڵدا نمایش بکرێت. گرنگترین ئەو تایبەتمەندییانەی کە پێشبینی کراون نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods لە خۆی بگرێت بریتین لە؛ خاوەن بژاردەی ڕەنگێکی نوێ (ڕەش)، پشتگیری لە تایبەتمەندی چاودێریکردنی تەندروستی (Health monitoring) دەکات. وا پێشبینی دەکرێت نرخی نەوە نوێیەکەی AirPods لە دەوروبەری 200$ ـدا بێت.

پڕوپاگەندەکانی پێشووتر جەختیان لەسەر بەردەستکردنی 2 ئایپادی نوێ و نرخ هەرزان دەکردەوە لە لایەن ئەپڵەوە، یەکێک لە ئایپادە نوێیەکان نەوەی پێنجەمی زنجیرەی مینی دەبێت بە هەمان دیزاینی نەوەی پێش خۆی و خێراتر، هەروەها ئایپادی دووەم ئایپادێکی قەبارە 10 ئینج دەبێت و وا پێشبینی دەکرێت نرخی 2 ئایپادە نوێیەکەی ئەپڵ مامناوەند بن و لە بەهاری ئەمساڵدا و لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا لەگەڵ بارگاویکەری بێوایەری AirPower و نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods ـدا بەردەستیان بکات.

13 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
690