سامسۆنگ 20, شوبات 2019

لە پێش نمایش کردنیدا، یەکەمین ڕێکلامی ڤیدیۆیی گالەکسی +S10 دزەی پێکرا

کەمتر لە 24 کاتژمێر ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی Unpacked لە لایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە بۆ نمایشکردنی دەیەمین نەوەی زنجیرەی S ـی گالەکسی و مۆبایلێکی چەماوەیی. بەڵام لە پێش دەستپێکردنی کۆنگرەکەدا، یەکەمین ڕێکلامی ڤیدیۆیی گالەکسی +S10 دزەی پێکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی مۆبایلەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

ڕێکلامەکە ڤیدیۆییەکە ماوەی 30 چرکەیە و تەنها تایبەتە بە گالەکسی +S10، ڕێکلامەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما دەبێت لەگەڵ چاڵی ژێر ڕوونمادا بە جێگیربوونی 2 کامێرا لە سەری. هەروەها ڕێکلامەکە نیشانی دەدات کە مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەنی 3 کامێرا دەبێت و توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێ وایەر.

ئەمشەو کەی ئای تی ئێن کۆنگرەکە بە زمانی کوردی ڕووماڵ دەکات لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک. هەروەها دوا بە دوای تەواوبوونی کۆنگرەکە، بە بابەتێک گرنگترین ڕاگەیەندراوەکانی کۆنگرەکە دەخەینە بەر دەستتان. ئەمشەو لەگەڵ کەی ئای تی ئێن ببن بۆ بینینی ڕاگەیەندراوەکانی کۆنگرەکە!

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ