ئای ئۆ ئێس

جەیڵبرەیک بۆ وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 بەردەست کرا

لە دوای ماوەیەکی زۆر لە سەرقاڵبوونی گەشەپێدەران بە جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12 و چاوەڕوانی لە لایەن بەکارهێنەرانی iOS 12 ـەوە بۆ بەدەستهێنانی جەیڵبرەیک و ئەپی سیدیا بۆ ئامێرەکانیان، دوا جار و کەمێک پێش ئێستا گەشەپێدەری ئامرازی Unc0ver بە ناوی Pwn20wnd ئامرازەکەی بە پشتگیری کردن لە جەیڵبرەک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 نوێ کردەوە.

گەشەپێدەرەکە وەشانی 29 ـەمین تاقیکاری 3.0.0 ـی لە ئامرازی Unc0ver بەردەستکرد. ئێستا ئامرازەکە دەتوانێت وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو iOS 12.1.2 جەیڵبرەیک بکات بە دامەزراندنی ئەپی سیدیا و دەسەڵاتی تەواوی ڕووت و SSH. بەڵام لە ئێستادا ئامرازەکە پشتگیری لە جەیڵبرەیک کردنی ئامێرەکانی ئایفۆن XS و XS Max و XR ناکات. ئەگەر بەکارهێنەرانی ئامێرە ناوبراوەکانیت، نیگەران مەبە، گەشەپێدەرەکە کار لەسەر زیادکردنی پشتگیری بۆ ئامێرە ناوبراوەکان دەکات.

ئەو ئامێرانەی کە ئامرازی Unc0ver توانای جەیڵبرەیک کردنی هەیە لە وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2:

  • iPhone 5s ، iPhone 6 ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 6s ، iPhone SE
  • iPhone 6s Plus ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 8 ، iPhone 7
  • iPhone 8 Plus ، iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPad Mini 2 ، iPad Mini 3 ، iPad Mini 4
  • iPad Air ، iPad Air 2
  • (iPad (9.7-inch
  • (iPad Pro (9.7‑inch
  • (iPod Touch (6th generation

کرتە بکە بۆ زانینی چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 بە ئامرازی Unc0ver

23 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509