سامسۆنگ

سامسۆنگ لە پلانیدایە 2 مۆبایلی چەماوەیی دیکە ڕابگەیەنێت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی چەماوەیی خۆی بە ناوی گالەکسی Fold ـەوە نمایشکرد. کۆمپانیا کۆرییەکە لە نیازیدایە بازاڕی مۆبایلە چەماوەییەکان گەرمتر بکات بە 2 بەرهەمی دیکەوە.

پێگەی Bloomberg ئاشکرای کردووە کە سامسۆنگ لە پلانیدایە 2 مۆبایلی چەماوەیی دیکە ڕابگەیەنێت. بە پێی ڕاپۆرتەکە، یەکێک لە مۆبایلە چەماوەییە نوێیەکەی سامسۆنگ ڕوونماکەی بە ڕووی پشتەوە دەکرێتەوە هاوشێوەی هواوەی Mate X و بە پێچەوانەی گالەکسی Fold

هەروەها پێگەیە ئاشکرای کردووە کە مۆبایلە چەماوەییە نوێیەکەی دیکەی کۆمپانیاکە لولپێچی دەبێت و دەتوانرێت یەک بخرێت. هاوشێوەی مۆبایلی چەماوەی داهاتووی Motorola RAZR کە وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ یاخود سەرەتاکانی ساڵی داهاتوودا ڕابگەیەندرێت.

مۆبایلی چەماوەیی گالەکسی Fold لە مانگی 4 ـی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت. بەڵام وەکو دیارە کۆمپانیا کۆرییەکە بەردەوامە لە گەشەپێدانی ڕوونمای چەماوەیی و لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی 2 مۆبایلی ڕوونما چەماوەیی دیکە.

سەرچاوە :

7 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509