ئۆتۆمبێل

خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی مۆدێلی 2018 ـی جۆرەکانی Camry و Sienna دەتوانن CarPlay بە دەست بهێنن

پێشووتر کۆمپانیای Toyota ـی ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل پشتگیری سەکۆیەکانی CarPlay و Android Auto ـی بۆ هەر یەکە لە دواین مۆدێلی جۆرەکانی Corolla و Sequoia و Tundra و Tacoma و 4Runner و Corolla و Avalon و زیاتری زیادکرد. لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیاکە هەل بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی مۆدێلی 2018 ـی جۆرەکانی Camry و Sienna دەڕەخسێنێت تاوەکو سەکۆی CarPlay بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکانیان بە دەست بهێنن.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی CNET، بەمزووانە کۆمپانیای Toyota ڕێگە دەدات ئۆتۆمبێلەکانی مۆدێلی 2018 ـی جۆرەکانی Camry و Sienna ببنە خاوەنی سەکۆی CarPlay ـی ئەپڵ. ئەمەش لە ڕێگای سەردانیکردن بۆ بریکارە ڕێپێدراوەکانی کۆمپانیای Toyota دەبێت تاوەکو نەرمەکاڵای ڕوونمای ئۆتۆمبێلەکەت نوێ بکەنەوە و ببیتە خاوەن سەکۆیەکە بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکەت.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای Toyota بە فەرمی نرخی نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکانی ڕوونمای ئۆتۆمبێلە ناوبراوەکانی پشتڕاست نەکردۆتەوە. بەڵام بێگومان ئەگەر بە خۆڕایش نەبێت، نوێکردنەوەکە نرخێکی زۆر کەمی تێدەچێت.

زانیاریمان نییە دەربارەی بەدەستهێنانی تایبەتمەندییەکە بۆ ئۆتۆمبێلە ناوبراوەکان لە لایەن بریکارە ڕێپێدراوەکانی کۆمپانیای Toyota لە کوردستان و عێراق.

سەرچاوە :

3 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
822