ئای ئۆ ئێس
23, ئایار 2019
ئەپی فەرمی WWDC بە وێنۆچکە و لەزگەی نوێوە بۆ iOS نوێکرایەوە

کەمتر لە 2 هەفتە ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران (WWDC 19). وەکو هەموو ساڵێک و لە پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەوە، ئەپڵ ئەپی فەرمی کۆنگرەکەی بە چەندین گۆڕانکارییەوە بۆ ئای ئۆ ئێس نوێکردەوە.
گۆڕانکارییە دیارەکان لە وێنۆچکە و لەزگەکان کراون. ئێستا دەتوانرێت لە ڕێکخستنەکانی ئەپەکە یەکێک لە 8 وێنۆچکە هەڵبژێریت بۆ وێنۆچکەی سەرەکی ئەپەکە، کە پێکدێن لە وێنۆچکەی فەرمی ئەپڵ بە شێوەی نیۆن. هەروەها دەتوانرێت چەندین لەزگەی جۆراوجۆر لە جۆری نیۆن و تایبەت بە کۆنگرەکە لە ئەپی iMessage ـدا بەکاربهێندرێت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە بریتین لە:
- بینینی کۆنگرەکە بە شێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ.
- بینینی و داگرتنی ڤیدیۆکانی کۆنگرەی ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردووی WWDC.
- بینینی کات و شوێن و پێناسەکانی کۆنگرەکە.
- بینینی شوێنەکانی نێو باڵەخانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە.
- ئاگاداربوون لە دواین هەواڵەکان و ڕاگەیەندراوەکان.
- بە دەستگەیشتنی ئاگادارکەرەوە دەربارەی کۆنگرەکە.
- زیادکردنی بلیتی تێپەڕبوونی کۆنگرەکە بۆ ئەپی Wallet بۆ ئاسانکاری لە چوونە ژوورەوە.
کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپەکە بۆ iOS
کۆنگرەی WWDC ـی ئەمساڵ لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی 6 ـدا لە هۆڵی McEnery ـی شاری سان خۆسێی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، هەروەها 5 ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 7 ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵیش کەی ئای تی ئێن کۆنگرەکەتان بە زمانی کوردی بۆ ڕووماڵ دەکات. چاوەڕوان بن!
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.