ئەپڵ

ئەو نوێکاری و گۆڕانکارییانەی کە پێشبینی دەکرێن لە کۆنگرەی WWDC 19 ـدا ڕابگەیەندرێن

وەکو دەزانین لە ناوەڕاستی هەموو ساڵێکدا ئەپڵ کۆنگرەی تایبەت لە ژێر ناوی WWDC ڕێک دەخات. کۆنگرەی WWDC ـی ئەمساڵیش کەمتر لە مانگێکی ماوە و لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی 6 ـدا لە هۆڵی McEnery ـی شاری سان خۆسێی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە وەشانە نوێیەکانی iOS 13 و macOS 10.15 و watchOS 6 و tvOS 13 بەردەست دەکرێن. پێگەی Bloomberg ـیش چەند پێشبینییەکی بۆ گۆڕانکاری و نوێکارییەکانی وەشانە نوێیەکانی سیستەمەکانی iOS و macOS و watchOS ئاشکرا کردووە.

وەشانی نوێی iOS 13:

  • زیادکردنی دۆخی تاریک، بە هەبوونی دوگمەی چالاکی کردن لە کۆنتڕۆڵ سەنتەر.
  • باشترکردنی تایبەتمەندی Sleep Mode لە نێو ئەپی Clock، ڕوونمای قفڵ (Lock Screen) تاریکتر دەبێت لە کاتی هەڵکردنی و بەشی کاتەکانی خەو باشتر دەکرێت.
  • نوێکردنەوەی ئەپی Messages بە زیادکردنی وێنە و ناو بۆ هەژمارەکان هاوشێوەی WhatsApp.
  • نوێکردنەوەی ئەپی Maps و دانانی دوپاتکردنەوە بۆ شوێنەکان، وەکو ناونیشانەکانی ماڵەوە و کارکردن.
  • نوێکردنەوەی دیزاینی ئەپی Reminders و زیادکردنی 4 بەشی بنەڕەت.
  • نوێکردنەوەی ئەپی Books و نوێکردنەوەی پێشکەوتن و سیستەمی نوێی دیاریکردن.
  • نوێکردنەوەی ئەپی Health و باشترکردنی چالاکییەکانی ڕۆژانە و زیادکردنی چالاکی زیاتر.
  • نوێکردنەوەی ئەپی Mail و کپکردنی گفتوگۆی تاکەکەسی، بلۆک کردنی ئیمەیڵە نێردراوەکان لە لایەن کەسانی دیاریکراو و زیادکردنی بەڕێوەبەرێکی پەڕگەی سادە.
  • زیادکردنی تایبەتمەندی جوڵەی بنچینە کراو (swipe-based) بۆ تەختەکلیل هاوشێوەی تەختەکلیلی SwiftKey.
  • یەکخستنی ئەپەکانی Find My iPhone و Find My Friends بۆ یەک ئەپ.
  • جوڵەی نوێ بۆ کردنەوەی ئەپەکان و مەڵتی تاسکین و داخستنی ئەپەکان زیاد دەکرێت.
  • ڕێکخستنەوەی پەڕەی ماڵەوە (Home Screen) بۆ ئایپاد.
  • چارەسەرکردنی چەند هەڵەیەک لە وەشانەکانی پێشوودا.

وەشانی نوێی macOS 10.15:

وەشانی نوێی watchOS 6:

  • بەدەستگەیشتنی ئەپەکانی App Store لە خودی ئامێرەکەوە.
  • زیادکردنی ئەپەکانی Voice Memos و Calculator و Books.
  • زیادکردنی هاودەمی ئایفۆن لە لەزگەکانی Animoji و Memoji.
  • زیادکردنی چەند ڕووکارێکی نوێ بۆ کاتژمێر، لەوانە: زیادکردنی ڕووکارێکی خوازراوی دوو ڕەنگ، دوو ڕووکاری گەورە بە فۆنتی گەورەوە.

ئەمانە تەنها پێشبینین، ڕەنگە زۆرێکیان ڕوو بدەن یاخود ڕوو نەدەن. ئەوەی پێویستە، چاوەڕێی ڕێکەوتی ئاماژەپێدراوی کۆنگرەی WWDC ـی مانگی داهاتوو بکەین.

سەرچاوە :

7 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
934