فەیسبووک

فەیسبووک ھەستاوە بە سڕینەوەی 2 ملیار ھەژماری ساختە لە ئەمساڵدا

کۆمپانیای فەیسبووک لە 3 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، کۆمپانیاکە ھەستاوە بە سڕینەوەی 2 ملیار و 200 ملیۆن ھەژماری ساختە.

کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2018 ـەدا تەنھا 1 ملیار و 200 ملیۆن هەژماری ساختەی سڕیوەتەوە، بەڵام دیارە لە 2019 ـدا سرینەوەی ھەژماری ساختە لە لایەن کۆمپانیاکەوە رووی لە زیادبوون کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ھەژمارانە پێش چالاکبوونیان سڕاونەتەوە. هەروەها کۆمپانیاکە 3 ملیۆن و 700 ھەزار وێنەی نەشیاو و بڵاوکراوەی سریوەتەوە. دەرکەوتووە لە کۆی چالاکی مانگانە کە بە ڕێژەی 5% ـی ھەژماری ساختەن، وا دیارە کۆمپانیای فەیسبووک بە ڕێژەی 2% چالاکی مانگانەی بەرزبووەتەوە.

بە سرینەوەی ئەو ھەژمارە ساختانە، فەیسبووک ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە. جێگای سەرنج نییە ئەو ھەژمارە ساختانە بەردەوام بەرز ببنەوە و ژمارەیی پێوانەیی زیاتر تۆمار بکەن، هەروەک لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە چەند یاسایەکی نوێی بۆ ئەنجامدانی پەخشی ڕاستەوخۆ دانا.

شایەنی باسە فەیسبووک گلەییەکی زۆری لێکراوە بە هۆکاری ڕووداوەکانی هاککردن و فرۆشتنی زانیاری بەکارھێنەران و کەلێنە جۆراوجۆرەکانی تۆڕەکەی.

سەرچاوە :
24 ئایار، 2019