ئەپڵ

ئەپڵ ARKit 3 ـی لەگەڵ پێکهاتەکانی RealityKit و Reality Composer ـی تایبەت بە گەشەپێدەران ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 لە شەوی ڕابردوودا، کۆمپانیای ئەپڵ ARKit 3 ـی لەگەڵ پێکهاتەکانی RealityKit و Reality Composer ـی تایبەت بە گەشەپێدەران ڕاگەیاند.

وەشانی سێیەمی ARKit خاوەن پێکهاتەی RealityKit ـە، کە ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات تاوەکو بتوانن ناوەڕۆکی 3D و ڕاستی خەیاڵی (AR) بۆ ئەپەکانیان درووست بکەن.

پێکهاتەکە خاوەن ئامرازی گەشەپێدانی Reality Composer ـە، بە سوودە بۆ ئەو گەشەپێدەرانەی کە هیچ ئەزمونێکیان لەگەڵ ناوەڕۆکە 3D دوورییەکاندا نییە.

پێکهاتەی RealityKit لەسەر هەموو سەکۆیەکانی ئەپڵ بەردەست دەکرێت. لەوانە؛ iOS 13 و macOS Catalina. هەروەها Reality Composer ـیش بەشێک دەبێت لە ئامرازی نوێی گەشەپێدان و لە ئەمڕۆوە بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :

4 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586