ئای ئۆ ئێس

لە وەشانی iOS 13 ـەدا سنووردارکردنی داگرتنی ئەپەکانی ئەپ ستۆر لە ڕێگای ئینتەرنێتی سیمکارتەوە لابراوە

لە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕامانگەیاند کە ئەپڵ سنووردارکردنی داگرتنی ئەپەکانی ئەپ ستۆری لە ڕێگای ئینتەرنێتی سیمکارتەوە بۆ 200 مێگابایت زیادکرد. لە وەشانی iOS 13 ـەدا، ئەپڵ سنووردارکردنەکەی لابرد.

لەگەڵ وەشانی iOS 13 ـەدا، لەمەودوا دەتوانیت کام ئەپڵیکەیشنی نێو کۆگای ئەپ ستۆرت ویست دایبگریت لە ڕێگای ئینتەرنێتی سیمکارت، بە بێ گوێدان بە سنووردارکردنی قەبارەی داگرتن. بۆ نموونە پێشووتر ئەگەر لە iOS 12 ـەدا بتویستبایە یاری PUBG دابگریت لە ڕێگای ئینتەرنێتی سیمکارتەوە کە قەبارەی زیاتر لە 2 گێگابایتە، بە هیچ جۆرێک ڕێگەی نەدەدا دایبگریت، چونکە تەنها دەوتوانی ئەپی قەبارە 200 مێگابایت و کەمتر دابگریت. لەگەڵ iOS 13 ـەدا، داگرتنی ئەپەکانی ئەپ ستۆر لە ڕێگای ئینتەرنێتی سیمکارتەوە بێسنوورە.

لە وەشانی iOS 13 ـەدا بژاردەی چەند بژاردەیەک لە بەشی iTunes & App Store ـی نێو ئەپی Settings زیادکراون، کە پێکدێن لەمانە؛

  • Always Allow: هیچ کاتێک ڕێگەت لێ ناگرێت و ئاگادارکەرەوە نیشان نادات لە کاتی داگرتنی ئەپەکان لە ڕێگای ئینتەرنێتی سیمکارت.
  • Ask If Over 200 MB: پرسیار لە داگرتنی ئەکات ئەگەر قەبارەی ئەپەکە لە 200 مێگابایت زیاتر بوو.
  • Ask First: هەموو کاتێک پرسیار دەکات لە کاتی داگرتنی ئەپەکان لە ڕێگای ئینتەرنێتی سیمکارت.

بۆ کردنەوەی بەشەکەی سەرەوە، ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی iTunes & App Store
  • کردنەوەی بەشی App Downloads

 

سەرچاوە :

4 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936