ئای ئۆ ئێس
6, حوزهیران 2019
زیاتر لە 55 تایبەتمەندی نوێی وەشانی iOS 13 کە ئەپڵ لە کۆنگرەی WWDC 19 ـدا ئاماژەی پێ نەدابوون

وەکو دەزانین، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی WWDC 19 ـدا، ئەپڵ وەشانی iOS 13 ـی نمایشکرد. هەرچەندە کۆمپانیاکە ئاماژەی بە ژمارەیەک تایبەتمەندی وەشانە نوێیەکەدا دا، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە تایبەتمەندی و گۆڕانکارییەکان مابوون تاوەکو ئاماژەیان بێبدرێت. بێگومان ئەمەش ئەستەم دەبێت تاوەکو بتوانرێت لە کۆنگرەیەکی چەند کاتژمێریدا ئاماژە بە سەرجەم تایبەتمەندی و گۆڕانکارییەکان بدرێت.
کەی ئای تی ئێن زیاتر لە 55 تایبەتمەندی و گۆڕانکاری نوێی وەشانی iOS 13 ـتان پێ دەڵێت کە ئەپڵ ئاماژەی پێ نەدابوون لە کۆنگرەکەدا.
سیستەم بە گشتی:
- باشترکردنی بارگاویکردنەوە
- زیادکردنی زیادکراوی تاکە sign-on
- لابردن و زیادکردنی بژاردەی سنووردارکردنی داگرتنی ئەپەکان لە ڕێگای ئینتەرنێتی سیمکارت
- دیاریکردن و کردنەوەی Wifi و Bluetooth ڕاستەوخۆ لە ناوەندی کۆنتڕۆڵ (Control Center)
- باشترکردنی پشکنین کردنی کۆدە QR ـەکان
- خوێندنەوەی ئامانجەکان لە ئەپی Apple Books
- زیادکردنی دۆخی زانیاری کەم (Low Data Mode)
- زیادکردنی خزمەتگوزاری +Apple News لە وڵاتانی ئوستڕاڵیا و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا
دەنگ:
- زیادکردنی پشتگیری Dolby Atmos
- جیاکردنەوەی بەشە Bluetooth ـە بێوایەرەکان
ئەپەکانی FaceTime و Phone و Messages:
- باشترکردنی گەڕانەکان لە Messages
- کپکردنی پەیوەندییە نەزانراوەکان
- زیادکردنی پشتگیری FaceTime لە دوانە سیمکارت
- زیادکردنی پشتگیری iMessage لە دوانە سیمکارت
ئەپی Photos:
- زیادکردنی کۆنتڕۆڵە شوێنییەکان بۆ بەشی هاوبەشیپێکردنی وێنەکان
- باشترکردنی گەڕانەکان
ئەپەکانی Reminders و Notes:
- زیادکردنی بەڕێوەبەرایەتی بوخچەکان (Folder Management) لە Notes
- توانای دەستکاریکردنی ڕووکاری لیستەکانی Reminders
- زیادکردنی “بە تەنها هاوکاریکردن” لە Notes
- باشترکردنی گەڕانەکان لە Notes
- زیادکردنی بژاردەی نوێی پشکنینی لیست (Checklist) لە Notes
ئەپەکانی Calendar و Mail و Contacts:
- زیادکردنی پاشکۆ بۆ بۆنەکان لە Calendar
- زیادکردنی پێناسی پەیوەندییەکان لە Contacts
- بلۆککردنی نێردەر لە Mail
- بلۆککردنی گفتوگۆکان لە Mail
تەختەکلیل و زمانەکان:
- زیادکردنی زمانی کوردی – سۆرانی و 32 زمانی دیکە بۆ تەختەکلیل
- جیاکردنەوەی ئیمۆجییەکان و دوگمەی گۆیی
- باشترکردنی ڕێکخستنی زمان
- زیادکردنی فەرهەنگی Thai-english
- زیادکردنی تەختەکلیلی دووانەی ئینگلیزی و هیندی
- زیادکردنی پێشبینیکردن بۆ تەختەکلیلی هیندی
- زیادکردنی پێشبینیکردن بۆ تەختەکلیلی ئەڵمانی
- زیادکردنی پێشبینیکردن بۆ تەختەکلیلی ڤێتنامی
- زیادکردنی پێشبینیکردن بۆ تەختەکلیلی سویدی
- زیادکردنی پێشبینیکردن بۆ تەختەکلیلی کاندۆنی
- زیادکردنی پێشبینیکردن بۆ تەختەکلیلی عەرەبی
- باشترکردنی بەرزی تەختەکلیلی وێنەکێشانی چینی
- دیاریکردنی زمان بۆ هەر ئەپێک
- زیادکردنی فەرهەنگی دووانەی ڤێتنامیی ئینگلیزی
- نوێکردنەوەی پەڕەی ماڵەوەی کۆنتڕۆڵی زیادەکان
- زیادکردنی ئاگادارکردنەوە لە کاتی نووسینی وشەی نهێنی لاواز
- فۆنتی نوێ بۆ زمانی هیندی
یاریدەدەری دەنگی Siri:
- زیادکردنی پشتگیری زمانی هیندیی شێوەزاری ئینگلیزی
- زیادکردنی پێشنیارکردنی سیری (Siri Suggestions) لە نێو ئەپی Apple Podcasts
- زیادکردنی پێشنیارکردنی بۆنەکانی سیری (Siri Event Suggestions) لە ئەپە لایەنە سێیەمینییەکان
- زیادکردنی Siri Shortcuts لە Home ـی خۆکارەکی
- زیادکردنی گفتوگۆکان لە قەدبڕی Siri
سەکۆی CarPlay و ئەپی Maps:
- زیادکردنی پەخشکەری دووەمی ڤیدیۆ لە CarPlay
- زیادکردنی پشتگیری ڕوونما ناڕێکەکان لە CarPlay
- باشترکردنی قەبارەی ڕوونماکان لە CarPlay
- زیادکردنی پشتگیری Hey Siri لە CarPlay
- زیادکردنی تایبەتمەندی Do Not Disturb While Driving لە CarPlay
- زیادکردنی نیشاندانە بێلایەنەکان لە CarPlay
- زیادکردنی دۆخی ڕووناک (Light mode) لە CarPlay
- باشترکردنی ڕاپۆرتدان لە کێشەکان لە Maps
- باشترکردنی بەشی Place Card لە Maps
ئەپی Safari:
- نوێکردنەوەی دیزاینی پەڕەی دەستپێکی Safari
- زیادکردنی پێشنیارکردنی سیری (Siri Suggestions)
- باشترکردنی دژە پارێزەری پەنجەمۆر
وەشانی iOS 13 لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە بۆ گەشەپێدەران و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە پایزی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.