10
ئەپڵ 24, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ئەگەر زۆرە لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا ئەپڵ MacBook Pro ـی 16 ئینج ڕابگەیەنێت

لە پێشوودا پێشبینیکەری بەناوبانگ Ming-Chi Kuo ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات لە ئەمساڵدا ئەپڵ MacBook Pro ـی قەبارە 16 ئینج ڕابگەیەنێت. پێگەی Forbes ئاماژە بەوە دەدات کە شیکەرەوە Jeff Lin باوەڕی وایە کە لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا ئەپڵ MacBook Pro ـی 16 ئینج ڕادەگەینێت.

ڕاپۆرتەکەی پێگەی Forbes دەڵێت کە MacBook Pro ـە نوێیەکە خاوەن ڕوونمایەکی دووبارە دیزاینکراو دەبێت لە جۆری LCD کە لە لایەن کۆمپانیای LG ـەوە بەرهەم دەهێنرێت. ڕوونماکەی قەبارە 16 ئینج دەبێت بە وردی نیشاندانی 3072 بە 1920 پێکسڵ. وە MacBook Pro ـە نوێیەکە خاوەن کارتێکی گرافیکی نوێ دەبێت. لە کاتێکدا کە لە ئێستادا گەورەترین قەبارەی ماک بووک پڕۆ 15.6 ئینجە بە وردی نیشاندانی 2880 بە 1800 پێکسڵ.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدات کە پێشبینی دەکرێت MacBook Air و MacBook Pro ـی 13 ئینجی ئەمساڵ خاوەن پڕۆسێسەرێکی نوێ بن. هیچ پێشبینییەک سەبارەت بە MacBook ـی 12 ئینج بوونی نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنها مانگێک تێپەڕیوە بەسەر ڕاگەیاندنی نەوەیەکی دیزاینکراوەی لاپتۆپی MacBook Pro لە لایەن ئەپڵەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ