شاومی

بە فەرمی شاومی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Mi A3 ـی ئاشکراکرد

لە دوای کۆمەڵێک پڕوپاگەندە و دزەپێکردنی وێنە زیندووەکان و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی شاومی Mi A3، کۆمپانیای شاومی بە فەرمی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەی ئاشکراکرد.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی فۆڕمی Mi.com ـدا، کۆمپانیای شاومی بە فەرمی ڕێکەوتی 25 ـی ئەم مانگە (7) ـی دیاریکرد بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلی شاومی Mi A3، ڕاگەیاندنەکە لە بۆنەیەکی تایبەتدا دەبێت لە شاری وارساوی وڵاتی پۆڵەندا. هەروەها شاومی ئۆفەرێکی بۆ هەوادارانی مۆبایلەکە دیاریکردووە تاوەکو بتوانن لە کۆنگرەکەدا بەژداری بکەن و لە ڕێگەی تۆماربوونەوە کۆمپانیاکە 10 بەکارهێنەری براوە هەڵدەبژێرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، کۆمپانیاکە لە هەژماری فەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی دەستیکردووە بە بانگەشەکردن بۆ مۆبایلی Mi A3، شاومی مۆبایلەکە بە خێراتر، گەورەتر و ئاسانتر لە چاو نەوەی پێش خۆی ناودەبات.

لە وێنە زیندووە دزەپێکراوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەرکەوت کە مۆبایلی شاومی Mi A3 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.08 ئینج لە جۆری AMOLED دەبێت و پڕۆسێسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیر دەبێت، لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرا دەبێت و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەک دەبێت لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی، هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی دەبێت لەسەر ڕوونماکەی و خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,030 ملی ئەمپێر. هەروەها سیستەمی Android One ـی لەسەر جێگیر دەبێت.

پڕوپاگەندەکان مۆبایلی شاومی Mi A3 وەکو وەشانی جیهانی مۆبایلی شاومی CC9e ناودەبەن. بۆ زانینی نرخ و تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە، پێویستە تاوەکو ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو چاوەڕێ بکەین.

سەرچاوە :

15 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
822