10
ئۆتۆمبێل 28, ته‌مموز 2019 بۆچوون

بەمنزیکانە Tesla پشتگیری خزمەتگوزارییە پەخشکەرەکانی Netflix و YouTube بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکانی زیاد دەکات

کۆمپانیای تێسلا بە سەرکردایەتی ئیڵۆن مەسک بەردەوامە لە زیادکردنی نوێکارییەکان بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکانی. لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیای تێسلا تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەبایی و خۆلێخوڕەکان، دەیەوێت پشتگیری 2 خزمەتگوزاری پەخشکەری بەناوبانگ بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکانی زیاد بکات.

لە جریوەیەکدا، ئیڵۆن مەسک بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاندووە کە بەمنزیکانە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا دەتوانن سەیری ڤیدیۆکانی Netflix و YouTube بکەن لەو کاتانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان دەوەستێنن، ئەمەش هەستێکی سینەمایی دەبەخشێت بە هۆی کوشنەکان و دەنگی بڵندگۆکانی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلاوە.

https://twitter.com/elonmusk/status/1155179932474957825

لە مانگی ڕابردوو و لە کۆنگرەی E3 ـدا، کۆمپانیای تێسلا خزمەتگوزاری Tesla Arcade ـی ڕاگەیاند کە تایبەت بوو بە یاریکردن لە ڕێگەی سوکانی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلاوە لەو کاتانەی کە ئۆتۆمبێلەکان دەوەسترێنرێن.

جریوەکەی ئیڵۆن مەسک بەبێ ئاشکراکردنی ڕێکەوتی بەردەستکردنی هەردوو خزمەتگوزارییە پەخشکەرەکەوە بوو. بەڵام گومان لەوەدا نییە زیادکردنی پشتگیری 2 خزمەتگوزارییەکە، یەکێک دەبێت لە دڵخوازترینی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ