ئەپڵ 24, ئاب 2019

ئەپڵ ڕۆژانە گوێی لە زیاتر لە 1,000 گفتوگۆی تۆمارکراوی Siri ـی بەکارهێنەرانی گرتووە

ڕۆژ بە ڕۆژ کۆمپانیای زیاتر ئاشکرا دەبن کە گوێ لە گفتوگۆ تۆمارکراوەکانی بەکارهێنەرانیان دەگرن لە خزمەتگوزارییەکە جیاوازەکاندا، کۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵیش یەکێکە لەو کۆمپانیایانە. سوپاس بۆ ڕاپۆرتێکی پێگەی Irish Examiner، کەمێک زیاتر لەو کردارانەی بەڵێندەرانی ئەپڵ دەزانین کە ئەنجامی دەدەن.

لە مانگی ڕابردوودا پێگەی The Guardian ئاشکرای کرد کە ئەپڵ توانای تۆمارکردن و گوێبیستبوونی ئەو گفتوگۆیانەی هەیە کە بەکارهێنەران لە ڕێگەی یاریدەدەری دەنگی Siri ـیەوە ئەنجامیانی دەدەن، گرنگترین ئەو تۆمارکراوانەی کە ئەپڵ گوێیانی لێ دەگرێت، بریتین لە چالاکییەکانی مامەڵەی مادەی هۆشبەر، وردەکاری پزیشکی و ئەنجامدانی سێکس و زیاتر لە لایەن بەکارهێنەرانەوە. ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی Irish Examiner ئاشکرای کرد کە ئەپڵ لە ڕابردوودا گوێبیستی زیاتر لە 1,000 تۆمارکراوی بەکارهێنەرانی بووە لە هەر ڕۆژێکدا کە لە ڕێگەی یاریدەدەری دەنگی Siri ـیەوە ئەنجام دراون.

گوێبیستبوونی زیاتر لە 1,000 تۆمارکراوی Siri لە لایەن ئەپڵەوە لە هەر ڕۆژێکدا، دەردەکەوێت کە بە شێوەیەکی تێکڕا کۆمپانیا ئەمریکییەکە بۆ هەر 2 خولەکێک گوێی لە تۆمارکراوێکی بەکارهێنەرانی گرتووە کە لە ڕێگەی یاریدەدەری دەنگی Siri ـیەوە ئەنجام دراون.

لە پێشوودا ئەپڵ ڕایگەیاند کە لەمەودوا ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات تاوەکو گفتوگۆکانی Siri ـیان بە دوور بن لە گوێبیست بوون لە لایەن کارمەندان و بەڵێندەرانی ئەپڵەوە، ئەویش لە ڕێگەی زیادکردنی بژاردەیەکی نوێوە. بەمەش ڕەنگە ئەمە کۆتا پڕوپاگەندەی پەیوەندیدار بە گوێبیستبوونی تۆماری بەکارهێنەرانی Siri لە لایەن ئەپڵەوە ببێت.

پەیوەندیدار:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ