ئۆپۆ

کۆمپانیای Oppo مۆبایلەکانی Reno 2Z و Reno 2F ـی بە 4 کامێرا و ڕوونمای پڕاوپڕەوە ڕاگەیاند

هاوشانی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Oppo Reno 2، کۆمپانیای Oppo لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری نیودەلهی وڵاتی هیندستان، مۆبایلەکانی Reno 2Z و Reno 2F ـی بە 4 کامێرا و ڕوونمای پڕاوپڕەوە ڕاگەیاند.

مۆبایلە نوێیەکان دیزاینیان نزیکن لە یەکترییەوە. مۆبایلی Reno 2Z خاوەن ڕوونمایەکی پڕاوپڕە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری AMOLED و هەستەوەری پەنجەمۆری لەسەر جێگیرە. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرایە و کامێرا سەرەکییەکەی توانای هەیە 20 هێندە دیمەنەکان نزیک بکاتەوە. لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتەیی ستوونییە لە دەرەوەی ڕوونماکەیدا، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت ڕوونماکەی خاوەن هیچ نۆچ و چاڵێک نییە. پڕۆسێسەری Helio P90 ـی 12 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 256 گێگابایت. خاوەن پاترییەکی فراوانە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Oppo Reno 2Z:

  • ڕوونماقەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Mediatek MT6779 Helio P90 (12 nm.
  • گرافیک: PowerVR GM9446.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 256 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگەی microSD).
  • ئەستووری: –
  • کێش: –
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە وەشانی سێیەمی بارگاویکەرەوەی خێرای VOOC بە توانای 27 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری B/W. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری دەرکەوتە.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: ڕەش – سپی جەمسەری – سپی ئاسمانی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

هەرچی دەربارەی مۆبایلی Reno 2F ـە، تایبەتمەندییەکانی نزیکن لە تایبەتمەندی Reno 2Z ـەوە. مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی پڕاوپڕە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری AMOLED، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەیدا جێگیرە. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرایە. هەروەها لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتەیی ستوونییە لە دەرەوەی ڕوونماکەیدا، ئەمەش واتای وایە ڕوونماکەی خاوەن هیچ نۆچ و چاڵێک نییە. پڕۆسێسەری Helio P70 ـی 12 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت. خاوەن پاترییەکی فراوانە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Oppo Reno 2F:

  • ڕوونماقەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Mediatek MT6771V Helio P70 (12nm.
  • گرافیک: Mali-G72 MP3.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگەی microSD).
  • ئەستووری: –
  • کێش: –
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە وەشانی سێیەمی بارگاویکەرەوەی خێرای VOOC بە توانای 27 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری B/W. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری دەرکەوتە.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: سەوز – سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخی مۆبایلی Oppo Reno 2Z لە 418$ ـەوە دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 6 ـی مانگی داهاتوودا بەردەست دەکرێت. نرخی مۆبایلی Oppo Reno 2F تاوەکو ئێستا نەزاندراوە، بەڵام دەزاندرێت کە لە مانگی 11 ـی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.

29 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927