ئای ئۆ ئێس
31, ئاب 2019
لەمەودوا دەتوانیت میوزیکەکانی Spotify لە ستۆری Facebook ـدا هاوبەشی پێبکەیت

دوێنێ شەو کۆمپانیای Spotify ـی خاوەن خزمەتگوزاری Spotify تایبەت بە میوزیک و گۆرانییەکان پشتگیری هاوبەشیپێکردنی میوزیکەکانی بۆ تۆڕێکی دیکە ڕاگەیاند.
کۆمپانیای Spotify ڕایگەیاند کە لەمەودوا گوێگرانی ئەپی Spotify لە iOS و Android دەتوانن میوزیکەکانیان هاوبەشی پێبکەن بۆ بەشی ستۆری تۆڕی فەیسبووکەوە. کردارەکە لە ڕێگەی کرتە کردن لە دوگمەی هاوبەشیپێکردنی میوزیکی خوازراوەوە دەکرێت لە نێو ئەپی Spotify و لە پاشان هەڵبژاردنی Facebook. هاوبەشیپێکردنەکە بۆ ماوەی 15 خولەک درێژە دەکێشێت لە ستۆریدا و پێکدێت لە وێنەی میوزیک و ناوی میوزیک و ناوی گۆرانیبێژ و دوگمەی کردنەوەی میوزیک لە Spotify.
ساڵی ڕابردوو کۆمپانیاکە هەمان تایبەتمەندی ناوبراوی بۆ تۆڕی Instagram ـیش بەردەستکرد. مەبەست لە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییەکە بۆ زیاتر ناساندنی میوزیکەکان و ئاشکراکردنی حەزی گوێگرە بۆ هاوڕێکانی.
https://twitter.com/Spotify/status/1167461976592642048
لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی Spotify لە iOS و Android بەردەستە و بەمنزیکانە تایبەتمەندییەکە دەگاتە دەستی سەرجەم بەکارهێنەران.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.