ئەپڵ

تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانی iPhone 11 Pro و Pro Max

لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە دوێنێ شەودا، کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلەکانی iPhone 11 Pro و Pro Max ـی بە 3 دانە کامێرا و نرخی دەستپێکی 999$ ـەوە ڕاگەیاند.

هاوشێوەی iPhone 11، بەداخەوە ئەپڵ زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی iPhone 11 Pro و Pro Max ـی ئاشکرا نەکرد. بەڵام ئێمە لەم بابەتەدا تەواوی تایبەتمەندییەکانی هەردوو ئایفۆنە نوێیەکەتان دەخەینە بەردەست. با سەرەتا لە iPhone 11 Pro ـەوە دەست پێ بکەین، ئایفۆنە نوێیەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 5.8 ئینج لە جۆری Super Retina XDR OLED بە وردی نیشاندانی 1125 بە 2436 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە و ڕوونی هەرسێکیان 12 مێگاپێکسڵن. لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچی ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Apple A13 Bionic ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە بژاردەکانی 64 و 256 و 512 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3,190 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات، هەروەها خاوەن هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی Face ID ـیە و وەشانی iOS 13 ـی لەسەر جێگیرە.

سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Apple iPhone 11 Pro:

  • ڕوونماقەبارە: 5.8 ئینج. جۆر: Super Retina XDR OLED. وردی نیشاندان: 1125 بە 2436 پێکسڵ. خێرایی: 120 هێرتز.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Apple A13 Bionic (7 nm.
  • ڕام: 6 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 و 256 و 512 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.1 میلیمەتر.
  • کێش: 188 گرام.
  • پاتری: 3,190 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Ultra Wide
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری TrueDepth.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاو Face ID.
  • دەرچە: Lightning.
  • پارێزەر: هەبوونی پارێزەری IP68 لە بەرامبەر ئاو و تۆز تاوەکو قوڵی 4 مەتر و بۆ ماوەی 30 خولەک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: یەک سیمکارت (جۆری Nano-SIM و E-Sim) – دوانە سیمکارت (جۆری Nano-SIM و dual stand-by) تایبەت بە وڵاتی چین.
  • دەنگ: Dolby Vision.
  • ڕەنگ: سەوزی سەر لە بەیانی – خۆڵەمێشی – زیوی – ئاڵتونی.
  • سیستەمی کارپێکەر: iOS 13.
  • ژمارەی مۆدێل: A2215 – A2160 – A2217.
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: لە 999$ دەست پێدەکات.

هەرچی دەربارەی مۆبایلی iPhone 11 Pro Max ـە، بە ناوەکەیدا دیارە کە قەبارەی لە iPhone 11 Pro گەورەترە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری Super Retina XDR OLED و بە وردی نیشاندانی 1242 بە 2688 پێکسڵ. هاوشێوەی iPhone 11 Pro، لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە و ڕوونی هەرسێکیان 12 مێگاپێکسڵن، لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە قەبارەی 12 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Apple A13 Bionic ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە بژاردەکانی 64 و 256 و 512 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3,500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات، هەروەها خاوەن هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی Face ID ـیە و وەشانی iOS 13 ـی لەسەر جێگیرە.

سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Apple iPhone 11 Pro:

  • ڕوونماقەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: Super Retina XDR OLED. وردی نیشاندان: 1242 بە 2688 پێکسڵ. خێرایی: 120 هێرتز.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Apple A13 Bionic (7 nm.
  • ڕام: 6 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 و 256 و 512 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.1 میلیمەتر.
  • کێش: 226 گرام.
  • پاتری: 3,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Ultra Wide
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری TrueDepth.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاو Face ID.
  • دەرچە: Lightning.
  • پارێزەر: هەبوونی پارێزەری IP68 لە بەرامبەر ئاو و تۆز تاوەکو قوڵی 4 مەتر و بۆ ماوەی 30 خولەک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: یەک سیمکارت (جۆری Nano-SIM و E-Sim) – دوانە سیمکارت (جۆری Nano-SIM و dual stand-by) تایبەت بە وڵاتی چین.
  • دەنگ: Dolby Vision.
  • ڕەنگ: سەوزی سەر لە بەیانی – خۆڵەمێشی – زیوی – ئاڵتونی.
  • سیستەمی کارپێکەر: iOS 13.
  • ژمارەی مۆدێل: A2218 – A2161 – A2220.
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: لە 1,099$ دەست پێدەکات.

کامێرای ئایفۆنە نوێیەکان خاوەن تایبەتمەندی دۆخی شەو (Night Mode) ـن تایبەت بۆ چرکاندنی وێنەکان لە دۆخە تاریکەکاندا، هەروەها خاوەن تایبەتمەندی Deep Fusion ـن کە 4 کورتە وێنە و 4 وێنەی دیکە دەچرکێنێت و لە ڕێگەی Machine Learning ـەوە دەیانکات بە یەک وێنە بە مەبەستی باشترکردنی وردەکارییەکان لە دۆخە تاریکییە مامناوەندەکاندا.

لە ئایفۆنە نوێیەکاندا، لەمەودوا هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی Face ID دەتوانێت لە گۆشەی گەورەترەوە قفڵ بکاتەوە، وە خاوەن بارگاویکەرەوەیەکی 18 واتین و لە نێو پاکەتەکەیاندا بوونی دەبێت. سەبارەت بە توانای پاترییەکانیان، بەرگەی ڕۆژێکی تەواو لە بەکارهێنان دەگرن.

هەردوو ئایفۆنە نوێیە بە ڕەنگەکانی سەوزی سەر لە بەیانی و ڕەش و زیوی و ئاڵتونییەوە بەردەست دەکرێن. نرخی iPhone 11 Pro لە 999$ ـەوە دەست پێدەکات و نرخی iPhone 11 Pro Max ـیش لە 1,099$ ـەوە دەست پێدەکات.

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە :
11 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
951