10
شاومی 1, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

بە فەرمی شاومی پشتڕاستی کردەوە کە ئەمساڵ مۆبایلێک نابینین بە ناوی Mi Mix 4 ـەوە

کاتێک لە هەفتەی ڕابردوودا شاومی کۆنگرەیەکی تایبەتی ئەنجامدا، بەڕاستی چاوەڕێ بووین کە کۆمپانیاکە مۆبایلی Mi Mix 4 لە پاڵ مۆبایلی Mi 9 Pro 5G ـدا نمایش بکات، بەڵام Lei Jun لەسەر سەکۆ هەمووانی شۆک کرد و نموونەیەکی لە مۆبایلی Mi Mix Alpha نمایشکرد لە جیاتی مۆبایلی Mi Mix 4.

بە ئێستاشەوە، هەندێک لە پڕوپاگەندە و دزەپێکراوەکان ئەوە پێشنیار دەکەن کە مۆبایلی Mi Mix 4 بەڕێوەیە بۆ ئەمساڵ. بەڵام شاومی ئەم حاڵەتەی بە تەواوەتی ڕوون کردەوە لە تۆڕی Weibo ـدا. لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەری پاڵپشتی کۆمپانیای شاومی بە ناوی Bishop Edward ڕایگەیاند کە بە تەنها مۆبایلی Mi Mix Alpha لە ڕێگایە و هیچ مۆبایلێکی دیکە لە زنجیرەی Mi Mix لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا نمایش ناکرێت.

بەمەش، شاومی بە تەواوی هەموو ئەو هەوادارانەی بێ ئومێد کرد کە چاوەڕێی 2 دانە مۆبایل بوون لە زنجیرەی Mi Mix. تەنانەت کاتێک هەوادارانی زنجیرە مۆبایلەکە بیر لە نرخی مۆبایلی Mi Mix Alpha دەکەنەوە، زیاتر بێ ئومێد دەبن، چونکە نرخی مۆبایلەکە 2,800$ دەبێت و وا زوو بەردەست ناکرێت.

مۆبایلی Mi Mix Alpha خاوەن کامێرایەکە لە پشتەوە بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ و خاوەن ڕوونمایەکی چەماوەییە کە ڕێژەی 108% ـی لاشەی مۆبایلەکەی گرۆتەوە.

بۆچونی تۆ