10
ئەپڵ 4, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ بەرهەمهێنانی iPhone 11 زیاد دەکات بە مەبەستی زیادکردنی فرۆشی مۆبایلەکە

لە نێو ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵدا، مۆبایلی iPhone 11 خاوەن کەمترین نرخ بوو لە چاو 2 ئایفۆنەکەی دیکەوە، کە نرخی لە 699$ دەستی پێدەکرد و بە بەراورد بە نرخی iPhone XR ـی ساڵی ڕابردووەوە کەمتر بوو. دەنگۆ هەیە کە ئەپڵ بەرهەمهێنانی ئایفۆنە نوێیەکە زیاد دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی 9to5Mac بێت، کۆمپانیای ئەپڵ داوای لە بەرهەمهێنەرەکانی کردووە کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی مۆبایلی iPhone 11 بە ڕێژەی 10% زیاد بکەن، ئەم ڕێژەیەش بە مانای ئەوە دێت کە ئەپڵ دەیەوێت 8 ملیۆن یەکەی دیکە لە iPhone 11 بەرهەم بهێنێت و ئامادەیان بکات بۆ فرۆشتن.

ئەپڵ بە تایبەتی سەرنج لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی iPhone 11 دەکات بە بەراورد بە iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max، بێگومان ئەمەش بە هۆی نرخە کەمەکەوەیەتی.

مۆبایلی iPhone 11 بەهۆی کامێرا Wide Angle و Ultra-Wide ـەکانی، دیزاین و پڕۆسێسەر و شووشە نوێیەکەی، وە بێگومان بە هۆی نرخە کەمەکەیەوە بەکارهێنەران بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت. چاوەڕوان دەکرێت فرۆشی iPhone 11 ئێجگار لە iPhone XR ـی ساڵی ڕابردوو ئاستێکی زۆر بەرز تۆمار بکات.

هەروەها، ئەپڵ دەیەوێت ساڵی داهاتوو بە ڕاگەیاندنی iPhone SE 2 ـی نرخ هەرزانەوە زیاتر بازاڕەکان بپێکێت و کڕیاری زۆر زیاتر بە لای خۆیدا ڕابکێشێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ