ئامێرە هەمەجۆرەکان
21, تشرینی یەکەم 2021
تەلەفزیۆنی زیرەکی Redmi TV X 2022 بە دوو قەبارەی جیاواز و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز نمایشکرا

شاومی زنجیرەیەکی دیکەی لە تەلەفزیۆنی Redmi Smart TV X لە چین نمایشکرد. تەلەفزیۆنەکان بە قەبارەی 55 ئینج و 65 ئینج و بە ڕوونی 4K پشتگیری لە تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکەن، و دۆخی تایبەت لە خۆدەگرن بۆ سەیرکردنی یارییە وەرزشییەکان یان بۆ ئیش پێکردنی یاریی ئەلیکترۆنییەکان. هەروەها ئێکس بۆکس پێشنیاری تەلەفیزیۆنەکەی کردووە بۆ کۆنسوڵەکانی خۆی. پشتگیری هەریەک لە HDR و Dolby Vision و MEMC و DCI-P3 بەڕێژەی %94 و تێکڕایی نوێ بوونەوەی گۆڕاوی VRR و تێکرایی وەڵامدانەوەی 4ms دەکەن.

تەلەفزیۆنەکان چیپسێتێکییان لەسەر جێگیرکراوە کە هەڵگری چوار ناوکی Cortex-A73ـە. هەروەها 3 گێگابایت ڕام و 32 گێگابایت بیرگە لە خۆ دەگرن. ئەمەو بوونی چوار بڵندگۆی 12W و بەپشتگیری لە Dolby Atmos. کار بە سیستەمی MIUI 3 for TV دەکەن و کۆمەڵێک دەرچە لە خۆ دەگرن، وەکو، 3x HDMI 2.1 و 2x USB-A,Ethernet و AV Input و Antenna و S/PDIF لە خۆدەگرن.


نرخی تەلەفزیۆنەکان لە چین بۆ قەبارەی 55 ئینج بریتییە لە 420 دۆلار و بۆ قەبارەی 65 ئینج بریتییە لە 650 دۆلار. ئەم زنجیرە تەلەڤیزیۆنە لە رێکەوتی 31 ـی ئەم مانگە لە چین بەردەست دەبێت.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.