ئەپ و نەرمەکاڵا 26, تشرینی دووەم 2023

ڕیکلامەکانی یوتیوب خێراتر بکە لەبری ئەوەی بلۆکیان بکەیت!

ماوەیەکە یوتیوب زۆر بە چڕی دەستی کردووە بە قەدەغەکردنی Ad Blocker و ئاگادارت دەکاتەوە لە کاتی بەکارهێنانی. هەروەها ئێستا چەندین زیادکراو (Extension) لە کار کەوتوون و ناتوانن ڕیکلامەکانی یوتیوب لابەرن، لەبەر ئەم هۆیەش زۆرێک لە بەکارهێنەران بە دوای جێگرەوەیەکی دیکەی گونجاودا دەگەڕێن.

بۆ ئەم مەبەستەش، پەرەپێدەرێک هەستاوە بە دروستکردنی زیاد کراوێک کە ڕیکلامەکانی یوتیوب لانابەرێت، بەڵکو خێرایان دەکات و تاکو 16 هێندە، بەمەش ڕیکلامێکی نیو خولەکی تەنها بە دوو بۆ سێ چرکە تەواو دەبێت و پێویست ناکات زۆر چاوەڕوان بکەیت.

زیادکراوەکە لە Web Store بەردەستە و پشتگیری لە وێبگەڕی Chrome دەکات. گرتە بکە بۆ داگرتنی. هەروەها پشتگیری لە وێبگەڕی Edgeـیش دەکات و لە داهاتوودا چەندین تایبەتمەندی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.

سەرچاوە 9to5Google
تاگەکان Youtube یوتیوب
بۆچونی تۆ